fbpx
Shadow Shadow

هەواڵی ڕاستەوخۆ

"تاکە زەرەرمەند ئێمە نین"

عێراق هۆشداری دەدات لە داڕوخانى خێرای نرخى نەوت

18:39 دوو شه‌ممه‌ 09 ئادار 2020
article image

ناس کورد-

وەزارەتى نەوتى عێراق بەرپرسیارێتى داڕوخانى نرخى نەوتى خستە ئەستۆى هەریەکە لە سعودیە و ڕوسیا بەهۆى سوربوونى هەردوولایان لەسەر هەڵویستەکانیان.

.

عاسم جیهاد، وتەبێژى وەزارەتى نەوتى عێراق لە ڕاگەیەنراوێکدا دەڵێت، “شاندى عیراق هەوڵى گەورەیداوە بۆ نزیککردنەوەى بۆچوونەکانى ڕوسیا و سعودیە لە کۆبوونەوەکەى ڤیەننا کە چەند ڕۆژێک لەمەوبەر بەڕێوەچوو”.

.

وتیشى، “سوبوونى هەردوو وڵات لەسەر هەڵوێستەکانیان بووە هۆى نەگەیشتن بە رێککەوتن، ئەوەش نامەیەکى گەیاندە بازاڕەکانى نەوت و بەهۆیەوە نرخى نەوت بەخێرایی دابەزی، سەرەڕاى ئەوەى سعویە نرخى  فرۆشتنى نەوتى کەمکردەوە”.

.

عاسم جیهاد هۆشداری دا لەوەى داروخانى نرخى نەوت کاریگەرى خراپى دەبێت لەسەر وڵاتانى بەرهەمهێنى نەوت لەناویاندا عێراق، هەروەها کاریگەرى لەسەر ئابورى جیهانى دروستدەکات و دەبێتە هۆى کەمکردنەوەى وەبەرهێنان.

.

جەختیشیکردووەتەوە، عێراق زەرەرمەندى یەکەم نابێت، بەڵکو سەرجەم وڵاتانى هەناردەکەرى نەوت زیانیان بەردەکەوێت.

.

عاسم جیهاد باسى لەوەشکردووە، ناکۆکییەکانى ئێستا لە سودى کەسدا نییە و پێویستە هەموان ئاستى بەرهەمهێنانیان دیارى بکەن بۆ هەڵمژینى ئەو نەوتە زیادەیەى خراوەتە بازاڕ، تا هاوسەنگى بگەرێتەوە بۆ خواست و خستنەڕوو، کە دەبێتە هۆى بەرزکردنەوەى نرخى نەوت.

.

ئەوە لەکاتێکدایە نرخى نەوت ئەمرۆ بەرێژەى زیاتر 30% دابەزى و گەیشتە نزمترین نرخ لەساڵى 2016ەوە تائێستا، دواى ئەوەى سعودیە نرخى فرۆشتنى نەوتى کەمکردەوە و سەرەتاى جەنگێکى لەسەر نرخى ئەو وزەیە ڕاگەیاند، دواى شکستهێنانى گفتوگۆکانى ئۆپیک لەگەڵ ڕوسیا لەبارەى گەیشتن بە رێککەوتن لەسەر کەمکردنەوەى زیاترى بەرهەمهێنان.

.

ڕوسیا ڕۆژى هەینى پێشنیازێکى ئۆپیکى ڕەتکردەوە بۆ کەمکردنەوەى زیاترى ئاستى بەرهەمهێنان، لەپێناو گەڕاندنەوەى سەقامگیریی بۆ نرخى نەوت کە بەهۆى کاریگەرییەکانى ڤایرۆسى کۆرۆناوە زیانى بەرکەوتووە.

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل