Shadow Shadow

عێراق هۆشدارى دەدات: پاشگەزبوونەوە لە ڕێککەوتنى ئەتۆمى ئێران کارەسات دێنێت

08:54 پێنج شه‌ممه‌ 11 ته‌موز 2019
article image

ناس کورد-

وەزارەتى دەرەوەى عێراق هۆشدارى دەدات لەوەى، پاشگەرزبوونەوە و هەڵوەشاندنەوەى ڕێککەوتنى ئەتۆمى ئێران، کارەساتى گەورە بۆ ناوچەکە بەگشتى دێنێت.

.

لە ڕاگەیەندراوێکدا وەزارەتى دەرەوەى عێراق، ڕایگەیاندووە: “کۆبوونەوەیەکى تایبەت بە ڕێککەوتنى ئەتۆمى ئێران لە بارەگاى ئاژانسى نێودەوڵەتى وزە لە ڤیەنا ئەنجامدراوە، عێراق پاڵپشتى خۆى بۆ پلانى کارى هاوبەش دەربڕیوە”.

.

بەگوێرەى ئەو ڕاگەیەندراوە: “سەفیرى عێراق لەو کۆبوونەوەیە جەختى لە گرنگى کارکردنى بەردەوام بە ڕێککەوتنەکە کردووەتەوە، بە هەنگاوێکى دیبلۆماسى سەرکەوتووى زانیوە کە لە ڕابردوودا کراوە، ئاماژەى بەوەشکردووە، پاشگەزبوونەوە لەو ڕێککەوتنە کارەساتى گەورە بۆ ناوچەکە و چواردەورى دێنێت”.

.

داواکارى حکومەتى عێراقیش خراوەتەڕو بۆ ئەوەى هەموو لایەنەکانى ئەو ڕێککەوتنە، بچنەوە سەر مێزى گفتوگۆ و دەرگاى دیبلۆماسیەت بە کراوەیی بهێڵنەوە بۆ ئەوەى ئەو ئەزمەیەى ئێستا تێپەڕێت.

.

سەفیر بەکر فەتاح حسێن، نوێنەرى عێراقە لە ئاژانسى وزەى ئەتۆمى جیهانى، عێراقیش ئەندامێکى بەردەوامە لەو ئاژانسە.

.

.

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل