fbpx
Shadow Shadow

عێراق مانگی ڕابردوو زیاتر لە شەش ملیار دۆلار داهاتی لە فرۆشتنی نەوتدا دەستکەوتووە

09:51 دوو شه‌ممه‌ 02 ئه‌یلول 2019
article image

ناس کورد-

وەزارەتی نەوتی عێراق ڕایگەیاند، مانگی ڕابردوو زیاتر لە 111 ملیۆن بەرمیل نەوت هەناردەی دەرەوە کراوە و زیاتر لە شەش ملیار دۆلار داهاتی هەبووە.

.

عاسم جیهاد، وتەبێژی وەزارەتی نەوتی عێراق لە ڕاگەیاندراوێکدا ئاشکرای کرد،بڕی هەناردەی نەوتی خاو، گەیشتوەتە 111 ملیۆن و 706 هەزار و 151 بەرمیل، داهاتی فرۆشتنی ئەو نەوتەش گەیشۆتە شەش ملیار و 341 ملیۆن و 553 هەزار دۆلار.

.

وتەبێژی وەزارەتی نەوەتی عێراق ئاماژەی بەوەشکردووە، كۆی گشتی هەناردەكردنی نەوتی خاو لە كێڵگەكانی ناوەڕاست و باشووری گەیشتوەتە 107 ملیۆن و 520 هەزار و 44 بەرمیل.

.

هەروەها هەناردەی نەوتی کەرکووک لە بەندەری جەیهانی تورکیاوە، سێ ملیۆن 523 هەزار و 665 بەرمیل بووە، لە گیڵگەکانی گەیارەش لە پارێزگای نەینەوا بڕی 928 هەزار و 963 بەرمیل هەناردە کراوە، جگەلەوە سێ هەزار و 479 بەرمیل لە ڕێگەی ئوردونەوە هەناردەکراوە.

.

بەپێی ئامارەکە، كۆی گشتی هەناردەی ڕۆژانەی نەوتی عێراق گەیشتۆتە سێ ملیۆن و 467 هەزار بەرمیل و تێکڕای نرخی هەر بەرمیلێکیش بە 56 دۆلار 77 سەنت دیاریکراوە.

.

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل