Shadow Shadow

عێراق لە ڕیزى ئەو وڵاتانەوەیە کە زۆرترین منداڵى تێدایە دژى نەخۆشى نەکوتراون

21:47 دوو شه‌ممه‌ 15 ته‌موز 2019
article image

ناس کورد-

بەگوێرەى ڕاپۆرتێکى ڕێکخراوى تەندروستى جیهانى، عێراق لە لیستى ئەو وڵاتانەدایە کە زۆرترین منداڵى ئەو وڵاتە نەکوتراون.

.

 

ڕێکخراوى تەندروستى جیهانى لە ڕاپۆرتێکدا ئاماژەى بەوە کردووە: “بۆ ساڵى 2018 دەرکەوتووە عێراق یەکێکە لەو وڵاتانەى کە منداڵەکانى دژى نەخۆشى نەکوتراون، لە ڕیزى وڵاتانى وەک سۆماڵ و سودان و هایتییدایە”.

 

.

ئەو ڕێکخراوە جیهانییە هۆکارەکانى نەکوتانى منداڵى لە عێراق گەڕاندووەتەوە بۆ “هەژارى و خراپى بارودۆخى ئاسایشى وڵاتەکە”.

.

 

دەبلیو ئێچ ئۆ ئەوەشى ڕونکردووەتەوە، لە جیهاندا ژمارەى ئەو منداڵانەى کە ناکوترێن بەردەوام لە زیادبووندان، لەبەرامبەریشدا ژمارەى توشبوون بەو نەخۆشیانەى بەهۆى نەکوتانەوە توشى منداڵان بووە زیاد دەکات.

.

.

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل