Shadow Shadow

عێراق.. لە شەش مانگی ئەمساڵدا نزیکەى حەوت هەزار کەس بەهۆی مادەى هۆشبەرەوە دەستگیرکراون

15:55 یه‌ك شه‌ممه‌ 08 ئه‌یلول 2019
article image

ناس کورد-

ئەنجومەنى باڵای دادوەری عێراق ڕایگەیاند، لە شەش مانگی یەکەمی ئەمساڵدا لە پارێزگاکانى عێراق جگە لە هەرێمی کوردستان، شەش هەزار و 842 ڕاگیراو و سزادراو بەهۆی بەکارهێنانی و بازرگانیکردنی بە مادەى هۆشبەرەوە تۆمارکراون.

لە ڕاگەیەنراوەکەى ئەنجومەنى باڵای دادوەری عێراقدا هاتووە، “زۆرترین سزادراو و ڕاگیراو لە پارێزگای بەسرە تۆمارکراون، بەغداش لە پلەى دوومدا دێت.”

.

ئاماژەى بەوەشکردووە، جۆراوجۆری ڕێگا و هۆکارەکانى بەکارهێنانی مادەى هۆشبەر و لاوازی چاودێری و ئاسایشی دەروازەکان هۆکارێکی سەرەکییە لە زیادبوونی بەکارهێنان و بازرگانیکردن بە مادەى هۆشبەر.

دەشڵێت، “سزادراوان بە 15 ساڵ زیندانی یان زیندانی هەتاهەتایی سزا دراون.”

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل