Shadow Shadow

عێراق لە ریزبەندی ئەو وڵاتانەدایە کە منداڵان بۆ جەنگ بەکاردەهێنێت

15:47 هه‌ینی 21 حوزه‌یران 2019
article image

ناس کورد-

بە پێى ڕاپۆرتێکی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا، عێراق و یەمەن لە سەرووی ئەو وڵاتانەدان، کە منداڵان پڕچەک دەکەن و بە شێوەیەکی بەرفراوان لە شەڕەکاندا بەکاریان دەهێنن.

.

وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا، لە ڕاپۆرتێکێدا دەرباری بازرگانیکردن بە مرۆڤەوە بڵاویکردوەتەوە، عێراق، سوریا، یەمەن، سودان، باشوری سودان،ئێران وسوماڵی لە سەرووى ئەو لیستە داناوە کە بە شێوەیەکی بەرفراوان دیاردەی بەسەربازکردنی منداڵانیان تێدا باوە.

.

تائێستا ئەو وڵاتانە پابەند نەبوون بە و یاسایەی کە ئەمریکا بۆ قەدەغەکردنی بە کارهێنانی منداڵ لە شەڕەکاندا لە ساڵی 2008 دەریکردووە.

.

بەپێى یاساکە هەروڵاتێک بەردەوام بێت لە بەزۆر بەسەربازکردنی منداڵان و کارنەکات بۆ بەڕەنگاربوونەوەی ئەو دیاردەیە، لەلایەن ئەمریکاو سزا دەدرێت.

.

سزاکە پێکهاتووە لە قەدغەکردنی هەموو جۆرە کۆمەکێکی ئەمنی و سەبازی، بڕیاریشە  ساڵی 2020 بە سەر وڵاتانی  پابەند نەبوودا جێبەجێبکرێت.

.

هەربەپێى ڕاپۆرتەکە سعودییە خراوەتە ڕیزبەندی ئەو وڵاتانەى کە خراپترین دۆخیان بۆ بازرگانیکردن بە مرۆڤەوە تێدایە.

.

جگەلەوە سعودییە کە سەرکردایەتی هاوپەیمانی دژبە حوسییەکانى یەمەن  دەکات، چەکداری منداڵ و مێرمنداڵی لە شەڕەکاندا بە کارهێناوە.

.

 

 

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل