fbpx
Shadow Shadow

عێراق لەوە نزیک بوەتەوە تواناى بەرهەمهێنانى نەوتى بگەیەنێتە پێنج ملیۆن بەرمیل لە ڕۆژێکدا

13:46 سێ شه‌ممه‌ 10 ئه‌یلول 2019
article image

ناس کورد-

عێراق لەوە نزیک بووتەوە ئاستى بەرهەمهێنانى نەوتى بگەیەنێتەوە پێنج بەرمیل نەوت لە ڕۆژێکدا، ئەوەش بە گوێرەى وتەى وەزیرى نەوت.

,

سامر غەزبان، وەزیرى نەوتى عێراق ڕایگەیاندووە: “عێراق لەوە نزیکبووەتەوە تواناى بەرهەمهێنانى نەوت بگەیەنێتە پێنج ملیۆن بەرمیل لە ڕۆژێکدا، توێژینەوەمان لەوەشدا کردووە کە لە چەند ساڵى داهاتووى نزیکدا دوو ملیۆنى دیکەى بۆ زیاد بکەین”.

,

غەزبان ئەوەشى ڕاگەیاندووە، عێراق هێشتا نیوەى بەرهەمە گازییەکەى دەسوتێنێت و بەهەوایدا دەدات، بەڵام هەندێک پرۆژەى نوێ هەن بۆ ئەوەى ئەو گازە بگۆڕن بە گازى شل، بەوەش کێشەى بەهەدەردانى گازەکە چارەسەر دەبێت.

,

وەزارەتى نەوتى عێراق پێشتر ڕایگەیاندبوو، لەمانگى ئابى ڕابردوودا، عێراق بڕى 111 ملیۆن و 706 هەزار و 151 بەرمیل نەوتى هەناردەکردووە، کە داهاتەکەى بەرامبەر بوە بە شەش ملیار و 341 ملیۆن و 553 هەزار دۆلار، بەوەش عیراق ڕۆژانە توانیویەتى سێ ملیۆن و 603 هەزار بەرمیل نەوت هەناردە بکات.

,

,

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل