Shadow Shadow

عێراق لەنێو ئەو وڵاتانەیە کە قەیرانى کەمئاوى هەیە

11:07 یه‌ك شه‌ممه‌ 11 ئاب 2019
article image

ناس کورد-

بەگوێرەى ڕاپۆرتێکى پەیمانگاى نێودەوڵەتى درامەتەکان، لە عێراق و چەند وڵاتێکدا لە چوار کەس یەکێکیان کێشەى کەمئاوى هەیە، کە ئەوەش بەڕێژەیەکەى بەرز دادەندرێت.

.

لە ڕاپۆرتێکیدا لەبارەى کەمئاوییەوە پەیمانگاى نێودەوڵەتى درامەتەکان ڕایگەیاندووە، لە نێو 17 وڵاتدا کە قەیرانى ئاویان هەیە، 12 وڵات هەن لە ڕۆژهەڵاتى ناوەڕاست و باکورى ئەفریقا، لە سەرەوەى لیستەکەشدا وڵاتەکانى قەتەر و ئیسرائیل و لوبنان دێن.

.

هەر بەگوێرەى ئەو ڕاپۆرتە، هەریەک لە وڵاتانى ئێران، ئوردن، لیبیا، کوەیت، ئیمارات، بەحرەین و عومان چونەتە نێو لیستى ئەو وڵاتانەى کە قەیرانى گەورەى ئاویان هەیە.

.

لەگەڵ ئەوەشدا 27 دەوڵەتى دیکە هەن، کە کێشەى کەمئاوییان هەیە لەنێویاندا، یەمەن، جەزائیر، تونس، مەغریب، عێراق، سوریا، تورکیا و میسڕ هەن.

.

شارەزایان ڕایانگەیاندووە، قەتیسبوونى گەرمى کێشەى بۆ ئەو وڵاتانە دروستکردووە، بەگوێرەى پێشبینییەکانى بانکى نێودەوڵەتیش لە ساڵى 2050دا گەورەترین زیانى ئابورى بەو وڵاتانە دەگات بەهۆى کەمئاویى و گۆڕینى مەناخ.

.

زۆرترین ئاو بەکار دەبرێت بۆ بوارەکانى کشتوکاڵ و پیشەسازیە، پاشان بۆ پێداویستییە مرۆییەکان بەتایبەت لەشارەکاندا.

.

.

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل