fbpx
Shadow Shadow

“عێراق لەماوەى شەش ساڵدا 36 ملیار دۆلار زیانى بەرکەوتووە”

10:49 پێنج شه‌ممه‌ 15 ئاب 2019
article image

ناس کورد-

بەگوێرەى ڕاپۆرتى ڕێکخراوێکى نێودەوڵەتى، عێراق لەماوەى شەش ساڵدا، 36 ملیار دۆلار زیانى بەرکەوتووە، هۆکارەکەشى بۆ ناجێگیرى بارى سیاسی و ئاسایش و شەڕ لەگەڵ داعشدا گەڕاندووەتەوە.

.

ڕێکخراوى “UNCTAD”، کە سەر بە نەتەوەیەکگرتووەکانە، لەڕاپۆرتێکدا ئاشکراى کردووە، لەساڵى 2013وە تا کۆتایی ساڵى 2018، عێراق 36 ملیار دۆلار زیانى بەرکەوتووە، ئەوەش بەهۆى ناجێگیرى بارى سیاسی و ئاسایش و جەنگى ئەو وڵاتە لەگەڵ داعشدا.

.

ڕاپۆرتەکە ئاماژەى بەوەشکردووە، تەنها لەساڵى 2018دا عێراق چوار ملیار و 885 ملیۆن دۆلار زیانى کردووە، بەڵام لەساڵى 2017دا بڕى زیانەکانى وڵاتەکە بریتى بووە لە پێنج ملیار و 32 ملیۆن دۆلار.

.

لەبارەى وردەکارى ئەو زیانانە، ڕاپۆرتەکە ئەوەى خستووەتەڕوو، ساڵى 2016 بڕى زیانەکانى عێراق شەش ملیار و 256 ملیۆن دۆلار بووە، لەکاتێکدا لەساڵى 2015دا حەوت ملیار و 574 ملیۆن دۆلار بووە، بۆ ساڵى 2014یش عێراق زۆرترین زیانى بەکەوتووە کە بڕەکەى بریتی بووە لە 10 ملیار و 176 ملیۆن دۆلار، لەساڵى 2013 بڕى زیانەکان کەمتر بووە کە بریتی بووە لە دوو ملیار و 335 ملیۆن دۆلار.

.

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل