Shadow Shadow

عێراق لەسەر بۆردومانەکانی ئیسرائیل پەنا بۆ نەتەوە یەکگرتووەکان و ئەنجومەنی ئاسایش دەبات

17:09 دوو شه‌ممه‌ 26 ئاب 2019
article image

ناس کورد –

وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عێراق ڕایگەیاند “هه‌موو ڕێوشوێنێكی دیپلۆماسی و یاسایی پێویست بۆ به‌گژداچونه‌وه‌ی هه‌ر هه‌وڵێك ده‌گرنه‌به‌ر كه‌ سه‌روه‌ریی خاكی عێراق پێشێل بكات”.

.

ئه‌مڕۆ (دووشه‌ممه،‌ 26ی ئابی 2019) وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عێراق راگەیەندراوێکى بڵاوکردەوە و ئاماژە بەوە دەکات”له‌ڕێگا‌ی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان و ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تی و په‌یوه‌ندیكردن به‌ وڵاتانی دۆستی عێراقه‌وه‌، هه‌وڵه‌ دیپلۆماسییه‌كانیان ده‌خه‌نه‌گه‌ڕ بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی هه‌ر هه‌وڵێك كه‌ سه‌روه‌ریی خاكی عێراق پێشێل بكات”.

.

وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عێراق ئاماژەی بەوەدا “ڕێوشوێنی پێویست و ته‌واوی رێكاره‌ دیپلۆماسییه‌كان ده‌گرینه ‌به‌ر، بۆ ئه‌وه‌ی به‌ره‌نگاری هه‌ر كارێك ببینه‌وه‌، كه‌ پێشێلی سه‌روه‌ری عێراق بكات و هەروەها له‌ ڕێگای نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان و ئه‌نجوومه‌نی ئاسایش، هه‌نگاوی پێویست ده‌نێن”.

.

هاوکات وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عێراق داوای له‌ ئه‌مەریكا كردوە هاوكار و هه‌ماهه‌نگ بێت له‌ جێبه‌جێكردنی ڕێككه‌وتنی ئاسایشی نێوانیان.

.

راگەیەندراوەکە دوای ئەوە دێت کە تەنها لەمانگی ئابدا 13 جار لەلایەن فڕۆکەی چه‌ندین شوێن كۆگا و جبه‌خانه‌كانی حه‌شدی شه‌عبی كراونه‌ته‌ ئامانج و خاپور کراون و حەشدی شەعبیش ئیسرائیل و ئەمریکای لەسەر ئەو بۆردومانانە تۆمەتبار کردووە.

.

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل