Shadow Shadow

"ڕێژەى شێ کەم دەبێتەوە

عێراق لەبەردەم پایزێکی باراناوی و ڕەشەبادایە.. لە ئەمڕۆوە پلەکانى گەرما دادەبەزن

11:12 شه‌ممه‌ 31 ئاب 2019
article image

ناس کورد-

بەپێی پێشبینی شارەزا کەشناسییەکانى عێراق، وەرزی پایزی داهاتوو باراناوی و ڕەشەبا دەبێت بەهۆی زۆری هەورەبروسکە، هاوکات بە شێوەیەکی بەرچاو پلەکانى گەرما و شێ لە چەند هەفتەى داهاتوودا دادەبەزن.

واسق سەلامی، شارەزای کەشناسی عێراقی دەڵێت، “ئەمڕۆ پلەکانى گەرما بە بەرزی دەمێننەوە و لە ناوچە جیاوازەکانى وڵات کەشوهەوا گەرم دەبێت، لەوانەیە لە پارێزگاکانى هەرێمی کوردستان هەندێک جار هەورەبروسکە ڕووبدات و پلەکانى گەرما بەراورد بە پارێزگاکانی ناوەڕاست و باشور کەمێک داببەزێت.”

.

ئاماژەى بەوەشکردووە، کەشوهەوای عێراق لە بەشی دووەمی پایزدا دەگۆڕێت بۆ باراناوی و دەڵێت، پایزی داهاتوو “پایزی هەورەبروسکە” دەبێت.

هاوکات بەپێی پێشبینییەکانی کەشناسی هەرێم، لە ئەمڕۆوە پلەکانى گەرما لە هەرێمی کوردستان دادەبەزن و لە هەولێریش ئەگەری نمەباران هەیە.

 

عێراق لەبەردەم پایزێکی باراناوی و ڕەشەبادایە.. لە ئەمڕۆوە پلەکانى گەرما دادەبەزن عێراق لەبەردەم پایزێکی باراناوی و ڕەشەبادایە.. لە ئەمڕۆوە پلەکانى گەرما دادەبەزن عێراق لەبەردەم پایزێکی باراناوی و ڕەشەبادایە.. لە ئەمڕۆوە پلەکانى گەرما دادەبەزن عێراق لەبەردەم پایزێکی باراناوی و ڕەشەبادایە.. لە ئەمڕۆوە پلەکانى گەرما دادەبەزن

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل