Shadow Shadow

عێراق سێ لیژنەی بۆ بەفەرمی ناساندنی ژمارەیەک زانکۆی هەرێم ڕەوانە دەکات

12:02 هه‌ینی 02 ئاب 2019
article image

ناس کورد-

وەزارەتی خوێندنی باڵای عێراق بۆ دانپێدانان بە ژمارەیەک لە زانكۆكانی ھەرێم ، سێ لیژنە ڕەوانە دەکات تا خاڵە باش و خراپەکانی زانکۆکان دیاریبکەن و دواتر بە فەرمی بناسێندرێن.

.

لە نوسراوێکدا فواد قاسم محەمەد، بریكاری وەزیری خوێندنی باڵا بڕیاریداوە سێ لیژنە پێکبهێنێت، بۆ ئەوەی هەریەک لەو لیژنانە بەشێوەیەکی مەیدانی سەردانی زانکۆکانی پارێزگاکانی دهۆك و هەولێر و سلێمانی بکەن.

.

بەپێی نوسراوەکە لیژنەکان سەردانی زانکۆکانی سۆران، هەڵەبجە، ڕاپەڕین، زاخۆ و کوردستان دەکەن.

.

ئاماژە بەوەشکراوە، ئەو لیژنانە خاڵە لاواز و بەهێزەکانی سەرجەم زانکۆ و زانکۆ  پۆلیتەكنیكییەكانی هەرێم دیاری دەکەن و دەیکەن بە ڕاپۆرتێک و بۆ وەزارەتی بەرزدەکەنەوە.

.

هەربەپێی نوسراوەکە، ئامانج لە پێكهێنانی ئەو لیژنانە بۆ ئەوەیە حكومەتی ناوەندی بەشَوەیەكی فەرمی ئەو زانکۆیانە بناسێنێت و دانپیدانیان بۆ بکات.

.عێراق سێ لیژنەی بۆ بەفەرمی ناساندنی ژمارەیەک زانکۆی هەرێم ڕەوانە دەکات

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل