fbpx
Shadow Shadow

هەواڵی ڕاستەوخۆ

عێراق سێ تەمەنی ڕەوانەى خانەنشینى کرد بەڵام چەند توێژێک ناگرێتەوە

12:07 چوار شه‌ممه‌ 29 كانونی دووه‌م 2020
article image

ناس کورد-

حکومەتى عێراق سێ تەمەنى ترى ڕەوانەى خانەنشینى کرد بەڵام چەند چینێک هەڵاوێرد کراون و نایانگرێتەوە.

.

بەپێى بڕیارێکى وەزارەتى دارایى حکومەتى عێراق کە فوئاد حوسێن واژۆى لەسەر کردووە، بە پشتبەستن بەیاساى ژمارە 26 خانەنشینى یەکگرتووى هەموارکراوى ساڵى 2019، بڕیارداوە بە خانەنشینکردنى ئەو فەرمانبەرانەى کە تەمەنیان گەیشتووەتە 60 ساڵ.

.

هەر بەپێى بڕیارەکە، ئەو سێ تەمەنەى ڕەوانەى خانەنشینى دەکرێن بریتین لەو کەسانەى لە ساڵانى 1957-1958-1959 لەدایک بوون.

.

لە بڕیارەکەدا چەند چینێکى فەرمانبەران لە تەمەنى خانەنشینى هەڵاوێرد کراون و نایانگرێتەوە، ئەوەش بەهۆى پێویستى بەردەوامبوونى حکومەت بەڕاژەکەیان لەوانە، هەڵگرى نازناوى مامۆستا و مامۆستاى یاریدەدەرى زانکۆ، پزیشکانى دادى و پزیشکانى دەروونى و بێهۆشکەر، ڕاوێژکارانى ئەنجومەنى دەوڵەت، دەرکراوە سیاسیەکان و فڕۆکەوانە مەدەنییەکان.

 

 

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل