Shadow Shadow

زیاتر لە هەزار منداڵی داعش لەگەڵ دایکیان لە زیندانەکانى عێراقدا دەژین

18:10 سێ شه‌ممه‌ 23 ته‌موز 2019
article image

ناس کورد

زیاتر لە هەزار منداڵی چەکدارانی داعش لە زیندانەکانی عێراق لەگەڵ دایکیاندان کە تەمەنی ژمارەیەکیان نەگەیشتوەتە سێ ساڵ.

.

عه‌لى به‌یاتى ئه‌ندامى كۆمسیۆنى پاراستنى مافه‌كانى مرۆڤ له‌عێراق ئاشکرای کردووە،  هەزار 191 منداڵی ساوای چەکدارانی داعش لەگەڵ دایکەکانیان لە زیندانەکاندان.

.

عه‌لى به‌یاتى ڕایگەیاندووە، زۆربەی ئەو منداڵانە بیانین و لەوژمارەیەک تەنیا 21 منداڵیان بە رەگەز عێراقین.

.

بەپێی داتاکانی کۆمسیۆنی پاراستنی مافەکانی مرۆڤ، لە یەکێک لە گرتووخانەکاندا ژمارەیەک ئافرەت سزای لەسێدارەدانیان بۆ دەرچووە و 195 منداڵیان لەگەڵدایە.

.

ئاماژه‌ى بۆ ئه‌وه‌ش كردووه‌، 441 منداڵ تەمەنیان نەگەیشتووەتە سێ ساڵ و لەگەڵ دایکەکانیان لە گرتووخانەکاندا بەند کراون.

.

 

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل