Shadow Shadow

عێراق دەیەوێت ڕێگرى بکات لە سوتان و بەهەدەرچوونى گازى سروشتى وڵاتەکە

12:54 پێنج شه‌ممه‌ 12 ئه‌یلول 2019
article image

ناس کورد-

وەزارەتى نەوتى عێراق ئاشکراى کردووە، لە ناوەڕاستى ساڵى 2022دا عێراق دەگاتە ئەو ئاستەى کە بەرهەمهێنان لە گازى سروشتیدا بکات و نەهێڵێت چیتر گازەگەى بەهەدەر بڕوات.

,

حیان عەبدولغەنى، بەڕێوەبەرى گشتى گاز لە کۆمپانیاى گازى باشور کە سەر بە وەزارەتى نەوتى عێراقە، ئاشکراى کرد: “پلان داندراوە، لە ماوەى سێ ساڵى داهاتوودا، عێراق دەگاتە ئەو ئاستەى کە یەک ملیار و 600 ملیۆن پێی سێجار گازى سروشتى بەرهەمبهێنێت، ئەوەش لەڕێى وەبەرهێنانى ڕاستەوخۆوە”.

,

ئەو بەرپرسە ئاماژەى بەوشکردووە، وەزارەتى نەوتى عێراق ئامانجێتى لەڕێی ئەو پلانەیەوە ڕێگرى بکات لە دیاردەى سوتانى گاز و ئەو پلانەش دەبێت تا 2022 بچێتە بوارى جێبەجێکردنەوە.

,

پێشتر و بەر لە چەند مانگێک، سادق سلێتى، ئەندامى پەرلەمانى عێراق لە لیستى سائیرون، ئاشکراى کرد، عێراق ساڵانە بەبەهاى پێنج ملیار دۆلار گازى سروشتى دەسوتێنێت، وتیشی، دەبێت لێپرسینەوە لە وەزارەتى نەوت بکرێت لەوەى بۆ پلانى بۆ پەرەپێدانى کەرتى گاز نییە؟.

,

,

 

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل