fbpx
Shadow Shadow

پەیامێکى سکاڵا ئامێزى ڕادەستکرد

عێراق دژى بۆردومانەکەى ئێران لە ئەنجومەنى ئاسایش جموجۆڵى دەستپێکرد

18:15 هه‌ینی 10 كانونی دووه‌م 2020
article image

ناس کورد-

عێراق بەفەرمى پەیامێکى سکاڵا ئامێزى ئاڕاستەى ئەنجومەنى ئاسایش کرد، وەک ناڕەزاییەک بەرانبەر بۆردومانکردنى دوو بنکەى سەربازى لە ئەنبار و هەولێر لەلایەن ئێرانەوە.

.

لەناوەڕۆکى پەیامى سکاڵا ئامێزەکەدا کە عێراق گەیاندویەتییە ئەنجومەنى ئاسایشى نێودەوڵەتى هاتووە “بۆردومانکردنى خاکى عێراق لەلایەن ئێرانەوە و بەپاساوى بەرگریکردن لەخۆیان کارێکى ڕەتکراوەیە بەلاى عێراقەوە”.

.

لەپەیامەکەى عێراقدا ئەوەش هاتووە، “دەستوەردانى هەر وڵاتێکى ناوچەى و نێو دەوڵەتى لەکاروبارەکانى عێراق ڕەتدەکەینەوە پێیشى نیگەرانین”.

.

دوینێى پێنج شەممەش وەزارەتى دەرەوەى عێراق جەختى لەوە کردەوە، باڵێۆزى ئێران لەبەغدا بانگهێشتى وەزارەتەکەیان کراوە بۆ لێکۆڵینەوە لەسەر هۆکارى بۆردومان کردنى چەند بنکەیەکى سەربازى لەلایەن ئێرانەوە  و پێشێلکارییەکانى سەروەرى عێراق لەلایەن ئێرانەوە لەڕێگەى باڵێۆزەکەیانەوە گەیەنراوەتە ئەو وڵاتە.

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل