fbpx
Shadow Shadow

"هەناردەى نەوتى ڕۆژانە بە بڕى سێ ملیۆن بەرمیل زیاد دەکات"

عێراق دورگەیەکی پیشەسازی نەوتی گرنگ دروست دەکات

19:17 دوو شه‌ممه‌ 16 ئه‌یلول 2019
article image

ناس کورد-

عێراق دورگەیەکی پیشەسازی نەوتی گرنگ لەناوچە ئاوییەکانی دروست دەکات، مەبەستیش لێی بەرزکردنەوەی توانای بەرهەمهێنانی نەوتە بەڕێژەى سێ ملیۆن بەرمیلی ڕۆژانە.

,

ئەمڕۆ دووشەممە، 16ی ئابی 2019، وەزارەتی نەوتی عێراق ڕێککەوتننامەیەکی لەگەڵ کۆمپانیای بۆسکالیسی هۆڵەندی بە مەبەستی بونیادنانی دورگەیەکی پیشەسازی لەنێو ناوچە دەریاییەکانی باشوری عێراق واژوو کرد.

,

پڕۆژەکە لەلایەن سامر غەزبان، جێگری سەرۆکوەزیران بۆ کاروباری نەوت و وزە و نوێنەری کۆمپانیای بۆسکالیس و کۆمپانیای نەوتی بەسڕەوە واژوو کرا، سامر غەزبان لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند: “وەزارەتی نەوت و ئەنجومەنی وەزیران کار دەکەن بۆ جێبەجێکرنی ئەو ڕێککەوتنە، کە تیایدا دورگەیەکی پیشەسازی لە ناوچە دەریایەکانی خلیجی عەرەبی دروست دەکرێت، مەبەستیش لێی بەرزکردنەوەى ئاستى بەرهەمهێنان و کۆگاکردنى نەوتە”.

,

غەزبان ئەوەشى ئاشکرا کردووە: “ئەو دورگەیە، توانای کۆگاکردن بەرزدەکاتەوە بۆ شەش ملیۆن بەرمیل نەوتى، هەروەها تواناى هەناردەکردنى نەوتیش بەڕێژەى سێ ملیۆن بەرمیل نەوتى ڕۆژانە بەرز دەکاتەوە”.

,

لاى خۆشییەوە ئیریک سترانتک، باڵیۆزی هۆڵەندا لە عێراق ئاماژەى بەوەکردووە، وڵاتەکەی تەواو هاوکار دەبێت بۆ یارمەتیدانی ئەو کۆمپانیایە بۆ ئەوەی کارەکانی سەرکەوتو بێت، ئەوەش پەیوەندییەکانیان لەگەڵ عێراق بەرەو پێش دەبات.

,

لەبارەى کاتى تەواوبوونى پرۆژەکە، کۆدی بلیج، نوێنەری کۆمپانیای بۆسکالیس باسی لەوە کردووە، کۆمپانیاکەیان ماوەی ساڵ و نیوێکە لەگەڵ عێراقدا توێژینەوە لەبارەی پڕۆژەکە دەکەن، هەندێک قۆناغی سەرەتایی تەواو دەکەن و دواتریش بۆ ماوەی دوو ساڵ پڕۆژەکە کۆتایی دێت.

 

 

 

 

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل