fbpx
Shadow Shadow

عێراق داوای ئەو فڕۆکانە دەکاتەوە کە سەدام ڕادەستی ئێرانییەکانی کرد

23:48 دوو شه‌ممه‌ 13 كانونی دووه‌م 2020
article image

ناس کورد-

باڵیۆزی عێراق لە ئێران ڕایگەیاند، بەردەوامن لە بەدواداچوون بۆ چارەنووسی ئەو فڕۆكە جەنگییانەی كە لە سەردمی ڕژێمی سەدام حسێندا و لە كاتی جەنگی كەنداوی دووەمدا ڕەوانەی ئێران کرابوون.

.

ئەمڕۆ دووشەممە، 13ى کانونی دووەمی 2020، جەواد قەندیل، باڵیۆزی عێراق لە ئێران لە لێداوانێکدا بۆ ئاژانسی سپۆتنیکی ڕوسی  ڕایگەیاند، لە سەروبەندی شەڕی کەنداودا، “سەدام حسێن ژمارەیەكی زۆری فڕۆكەى جەنگی و مەدەنییەكانی ڕەوانەی ئێران كردبوو بۆ پارێزگاریکردنیان لە هێرشە ئاسمانییەکانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی لە پاش داگیركردنی کوەیت”.

.

ساڵی 1190 و لەدوا دەستپێکردنی جەنگی کەنداوی دووەم، ڕژێمی سەدام کە ئەو کاتە پەیوەندییەکانی لەگەڵ ئێراندا ئاسایی و دۆستانە بوو، بەپێی ڕێککەوتنێک، نزیکەى 125 فڕۆکەى جەنگی و مەدەنی ڕەوانەى ئێران کرد بە مەبەستی پاراستنیان لە هێرشی هاوپەیمانان.

.

دوای کۆتایی جەنگەکە، ئێران ڕەتیکردەوە ئەو فڕۆکانە ڕادەستی عێراق بکاتەوە بە بیانوی ئەوەى کە وەک قەرەبووی هەڵگیرساندنی شەڕی هەشت ساڵەى نێوان هەردولایان هەژماری دەکات و فڕۆکەکان ڕادەست ناکاتەوە.

.

باڵیۆزی عێراق لە ئێران لە بەشێکی دیکەی لێدوانەکەیدا ئاماژەی بە قەبارەی ئاڵوگۆڕی بازرگانی نێوان عێراق و ئێران كردووە کە لە ئێستادا گەیشتووەتە 12 ملیار دۆلار.

.

ئەوەشی خستووەتەڕوو، بڕیارە بە گوێرەی ڕێککەوتنەکانی ئەم دواییەی نێوان هەردوو وڵات ئاست و قەبارەی ئاڵۆگۆری بازرگانی نێوانیان بەرزبکرێتەوە بۆ 20 ملیار دۆلار .

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل