fbpx
Shadow Shadow

عێراق داهاتی فڕۆشتنی نەوتی کۆتا مانگی 2019ی ئاشکرا کرد

14:32 پێنج شه‌ممه‌ 02 كانونی دووه‌م 2020
article image

ناس کورد –

وەزارەتی نەوتی عێراق داهاتی فڕۆشتن و هەنارده‌ی نەوتی خاو و ماددە نەوتییەکانی مانگی کانونی یەکەمی ساڵی ڕابردووی ئاشکرا کرد و ئاماژه‌ی به‌وه‌ كرد داهاتی فڕۆشتنی نه‌وت له‌و مانگه‌دا 6 ملیار دۆلار بووه‌.

.

ئەمڕۆ (پێنجشەممە، 2ی کانونی دووەمی 2020)، وەزارەتی نەوتی عێراق راگه‌یه‌ندراوێكی بڵاوكرده‌وه‌ و ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌كات :”لە مانگی کانونی یەکەمی ساڵی ڕابردودا 106 ملیۆن بەرمیل نەوت هەناردە کراوە و داهاتەکەشی بریتی بووه‌ لە 6 ملیار دۆلار”.

.

عاسم جیهاد، وتەبێژی وەزارەتی نەوتی عێراق ڕایگەیاند :”بەپێی ئامارە سەرەتاییەکان کە لەلایەن کۆمپانیای سۆمۆی بەبازاڕکردنی نەوتەوە پێمان دراوە لە مانگی ڕابردو 106 ملیۆن و 265 هەزار و 307 بەرمیل نەوت فرۆشراوە و هەناردە کراوە”.

.

عاسم جیهاد ئاماژەی بەوەدا :”هەر بەرمیلێک نەوت بە 63 دۆلار و 51 سەنت فڕۆشراوە و بەوەش کۆی گشتی داهاتەکەی 6 ملیار و 700 ملیۆن و 174 هەزار دۆلار بووە”.

.

وتەبێژی وەزارەتی نەوت روونیكردۆته‌وه‌ :”لەو نەوتەی هەناردە کراوە بڕی 2 ملیۆن و 827 هەزار و 50 بەرمیل نەوت لەکێڵگە نەوتییەکانی کەرکوک بوە و بڕی 103 ملیۆن و 90 هەزار و 550 بەرمیل نەوت له‌ كێڵگه‌ نه‌وتییه‌كانی ناوەڕاست و باشوری عێراق بوە”.

.

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل