Shadow Shadow

عێراق بە یۆرۆ و دینار قەرزى کارەباى داوەتەوە بە ئێران

17:43 یه‌ك شه‌ممه‌ 09 حوزه‌یران 2019
article image

ناس کورد-

عێراق بە یۆرۆ و دینارى عێراقى پارەى قەرزى کارەباى داوەتەوە بە ئێران، تا ئێستاش نیوەى قەرزەکانى کارەباى داوەتەوە.

.

همایۆن حائرى، یاریدەدەرى وەزیرى وزەى ئێران بە ئاژانسى فارسى هەواڵى ڕایگەیاندووە، عێراق 50%ى پارەى قەرزى کارەباى داوەتەوە بە ئێران.

.

ئەو بەرپرسەى وزەى ئێران ئاماژەى بەوشکردووە، عێراق بە دوو جۆر دراو قەرزەکانى داوەتەوە بە ئێران، کە جۆرەکانى یۆرۆ و دینارى عێراقین.

.

همایۆن حائرى ئەوەشى ئاشکرا کردووە، ئێران بڕى هەزار و 200 مێگاوات کارەبا هەناردەى ولاتانى دراوسێى دەکات و لەبەرامبەردا تەنها 350 میگاوات کارەبا هاوردەى وڵاتەکەى دەکات.

.

پێشتر وەزیرى کارەباى عێراق ڕایگەیاندبوو، عێراق بەردەوام دەبێت لە هاوردەکردنى کارەبا لە ئێرانەوە بۆ پڕکردنەوەى پێداویستییەکانى لەو بوارە، ئاماژەى بەوەشکرد، تا کۆتایی ئەمساڵ بەردەوام هەزار و 100 میگاوات لە ئێرانەوە کارەبا هاوردەى عێراق دەکەن.

.

وێڕاى ئەوەى واشنتن سزاى ئەو وڵاتانە دەدات کە مامەڵە لەگەڵ ئێراندا دەکەن، بەڵام بەرپرسانى عێراق ڕایانگەیاندووە، عێراق بەخشراوە لەوەى گازى سروشتى و کارەبا لە ئێرانەوە هاوردە بکات.

.

.

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل