fbpx
Shadow Shadow

ژمارەیەک وەبەرهێنەری تورکیا مایەپووچ بوون

عێراق بە رێگری کردنی لە هاوردەکردنی هێلکە زیانی گەورەی لە تورکیا داوە

09:45 دوو شه‌ممه‌ 22 ته‌موز 2019
article image

ناس کورد-

قەدەغە کردنی هاوردەی هێلکە لە لایەن عێراقەوە قەیرانێکی گەورەی بۆ کەرتی کشتوکاڵی تورکیا دروست کردووە، بەجۆرێک خاوەن کێڵگەکانی بەرهەم هێنانی هێلکەی ئەو وڵاتەی ناچارکردووە ملیۆنان مریشک لەناوبەرن.

.

بە گویرەی زانیاری میدیاکانی تورکیا، خاون کێڵگەکانی بەرهەم هێنانی هێلکە لە بەهۆی  قەدەغەکردنی هاوردەی هێلکە لە لایەن حکومەتی عێراقەوە توشی زیانێکی گەورە بوون.

.

لەبەرانبەردا ناچاربوون لە بەر زۆری  تێچووی کڕینی  ئاڵیک بۆ مریشکەکان  لە ماوەی20 ڕۆژدا زیاتر لە ملیۆنیک مریشک لەناوبەرن.

.

ڕۆژنامەی زەمان لەوبارەوە نوسیویەتی %20ی بەرهەمی کێڵگەکانی بەرهەم هێنانی هێلکە لە تورکیا پشتی بە هەناردەکردنی بۆ عێراق بەستووە.

.

بەپێی زانیارییەکانی ڕۆژنامەی زەمان بەهۆی نەمانی بازاری ساغکردنەوە،  تا ئێستا هەشت بەرهەمهێنەری هێلکە لە تورکیا مایە پووچ بوون.

.

ڕۆژنامەکە ئاماژەی بەوەشکردوە، کە حکومەتی تورکیا داوای لە عێراق کردوە بڕیاری قەدەغەکردنەکە  هەڵبوەشێنێتەوە، بەڵام عێراق داواکەی ڕەتکردوەتەوە وجەختیکردوەتەوە، بەرهەمی ناوخۆیی عێراق بەشی پێداویستی ڕۆژانەی هاوڵاتیانی دەکات.

.

دەستەی گومرگی عێراق سەرەتای مانگی ڕابردوو لەسەر داوای وەزارەتی کشتوکاڵ هاوردەکردنی هێلکەی بۆ ناو عێراق قەدەغە کرد.

 

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل