fbpx
Shadow Shadow

عێراق بەنیازە بۆڕییەکى نەوت بۆ تورکیا ڕاکێشێت و دڵنیاییش دەدات بە هەرێمى کوردستان

15:42 چوار شه‌ممه‌ 06 تشرینی دووه‌م 2019
article image

ناس کورد-

بریکارى وەزارەتى نەوتى عێراق ئاشکرایکردووە، عێراق تاووتوێی پرسى ڕاکێشانى بۆڕییەکى نوێی نەوت دەکات بۆ تورکیا، دڵنیاییش دەدات ئەو هەنگاوە گرفت بۆ بۆڕیى نەوتى هەرێمى کوردستان بۆ ئەو وڵاتە دروست ناکات.

,

فەیاز نەعمە، بریکارى وەزارەتى نەوتى عێراق بە ڕۆژنامەى سەباحى تورکى نیمچە فەرمى ئەو وڵاتە ڕایگەیاندووە: “عێراق لە توێژینەوە و تاووتوێکردنى پرسی ڕاکێشانى بۆڕییەکى نوێی نەوتە بۆ تورکیا، بەهیچ جۆرێکیش گرفت بۆ بارودۆخى هەرێمى کوردستان دروستناکات و لایەنى تورکیش لێکتێگەیشتنى بۆ ئەو پرسە هەیە”.

,

لەبارەى تواناى گواستنەوەى نەوتەوە، بریکارەکەى نەوتى عێراق دەڵێت، ئەو بۆڕیە نوێیە تواناى گواستنەوەى یەک ملیۆن بەرمیل نەوتى دەبێت.

,

لەئێستادا تاکە بۆڕى گواستنەوەى نەوتى نێوان عێراق و تورکیا، بۆرى نەوتى هەرێمى کوردستانە، لەڕێى ئەو بۆڕییەشەوە عێراق 100 هەزار بەرمیل نەوتى ڕۆژانە دەنێرێتە بەندەرى جەیهانى تورکیا.

,

عێراق دووەم گەورەترین هەناردەکارى نەوتە لە ڕێکخراوى ئۆپیک، کە بە نزیککراوى چوار ملیۆن و 500 هەزار بەرمیل نەوتى ڕۆژانە هەناردە دەکات، لە بودجەى گشتی وڵاتەکەشدا، 97% پشت بە داهاتى نەوت بەستراوە.
,

,

,

,

 

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل