fbpx
Shadow Shadow

عێراق بەشى پێداویستى ناوخۆیی گەنمى بەرهەم هێناوە

21:35 یه‌ك شه‌ممه‌ 28 ته‌موز 2019
article image

ناس کورد-

وەزارەتى کشتوکاڵى عێراق ئاشکراى کردووە، لە بەرهەمهێنانى گەنمدا گەیشتوونەتە ئاستى داواکارییەکان، بەجۆرێک نزیکەى پێنج ملیۆن تۆن گەنم بەرهەم هاتووە لەمساڵدا.

. 

 

ساڵح حوسنى، وەزیرى کشتوکاڵى عێراق لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاماژەى بەوەکردووە: “ئاستى پێداویستى ناوخۆیی لە گەنم بەدەستهاتووە لەم وەرزەدا، بڕى چوار ملیۆن و 750 هەزار تۆن گەنم بەرهەم هێنداوە لە عێراق، ئەوەش لە ئەنجامى هەوڵەکانى حکومەت و دابینکردنى پێداویستییەکان بوو بۆ جوتیاران وپاڵپشتى بەردەوامییان”.

.

وەزیرى کشتوکاڵى عێراق ڕاشیگەیاندووە، لەو ڕێژەیەش 250 هەزار تۆنى لە جۆرى گەنمى پلە یەکە، دووپاتیشی کردەوە حکومەتى عێراق لە پلانەکانى بەردەوام دەبێت بۆ پاڵپشتى کردنى جوتیاران و پێدانى تۆو و مادەى مێرو کوژ و پێداویستییەکانى دیکەى جوتیاران.

.

 

بوونى ئەو ڕێژە زۆرەى بەرهەمى گەنم لە عێراق لەکاتێکدایە، هەزاران دۆنم زەوى چێندراو بە گەنم و جۆ لە ناوەڕاست و خوارى عێراق و چەند ناوچەیەکى هەرێمیش ئاگریان گرت و سوتان.

.

.

 

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل