fbpx
Shadow Shadow

عێراق بۆ چەند وڵاتێک: بۆتان نییە دەست وەردەنە خۆپیشاندانەکانی وڵاتەکەمان

20:08 دوو شه‌ممه‌ 09 کانونی یەکەم 2019
article image

ناس کورد-

وەزارەتی دەرەوەی عێراق بانگهێشتی باڵیۆزى چوار وڵاتی کردووە، هۆکارى بانگهێشتەکەش سەبارەت بە هەڵوێستى ئەو وڵاتانەیە لەبارەى خۆپیشاندانەکانەوە.

,

ئەمڕۆ دووشەممە 9ی کانونی یەکەمی 2019، ئەحمەد سەحاف وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی عێراق ڕاگەیاند: “لەلایەن وەزارەتی دەرەوەی عێراقەوە هەریەکە لە برۆنۆ ئۆبیر، باڵیۆزی فەرەنسا و ستیڤن هیکی، باڵیۆزی بەریتانیا و یۆخن مولەر، کاربەڕێکەری باڵیۆزخانەی ئەڵمانیا و پۆل گیبارد، باڵیۆزی کەنەدا لە عێراق، بانگهێشت کراون و وەڵامیان لێوەرگیراوە دەربارەی ئەو ڕاگەیەندراوانەی هەیانبوە لەسەر خۆپیشاندانەکان”.

,

سەحاف ئاماژەى بەوەشکردووە: “ڕاگەیەندراوە هاوبەشەکەی بەریتانیا و فەرەنسا و ئەڵمانیا لەلایەک و ڕاگەیەندراوەکەى کەنەداش، دژی یاسا نێودەوڵەتییەکان و ڕێککەوتنامەی ڤیەنان بۆ ڕێکخستنی پەیوەندییەکانی نێوان وڵاتان، کاری ئەو باڵیۆزانە لە بەغداد، باشترکردنی پەیوەندییەکانی عیراق و وڵاتەکانیان و بنیاتنانی بەرژەوەندیی هاوبەشە نەک دەستتێوەردان لە وڵاتەکەدا”.

,

وتەبیژی وەزارەتی دەرەوەی عێراق وتوشیەتی: “وڵاتەکەمان پەیوەندی دێپلۆماسییانەی لەگەڵ زۆرینەی وڵاتانی جیهاندا هەیە و پێویستە پیکەوە وڵاتەکانمان بپارێزین و بەرژەوەندییە هاوبەشەکانمان کە ئاسایشی وڵاتەکانمانە پێشێلی نەکەین، پیکەوە ڕوبەڕوی مەترسییەکان ببینەوە، هەروەها عیراق قبوڵی ناکات بەهیچ شێوەیەک وڵاتانی دیکە دەست وەربدەنە کاروبارى وڵاتەکەى”.

,

لەبارەى خۆپیشاندانەکانەوە سەحاف دەڵێت، ئەوەى کە لە عێراق ڕودەدات “خۆپیشاندانی هاوڵاتییانی مەدەنییە و ئەوەش مافێکی دیموکراسیانەی خۆیانە و داوای مافی خۆیان دەکەن”.

,

ئەو وتانەش پاش ئەوە دێن، ئەو چوار وڵاتە لە دوو ڕاگەیەندراویاندا ڕەخنەیان لە توندووتیژییەکانی هێزەئەمنییەکانی عیراق گرتبو دژ بە خۆپیشاندەران.

,

,

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل