Shadow Shadow

"هەرێمى کوردستان ناگرێتەوە"

عێراق بۆ هەر خێزانێکى هەژار بڕى 100 هەزار دینار جەژنانە خەرجدەکات

19:41 سێ شه‌ممه‌ 21 ئایار 2019
article image

ناس كورد- فوئاد عەبدوڵا

ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق بڕیاریدا بە خەرجكردنی بڕى 100 هەزار دینار وەك جەژنانە بۆ ئەو خێزانە عێراقییانەی لەژێر هێڵی هەژاریدان، وەزارەتى کارى عێراقیش دەڵێت ئەو بڕیارە هەرێم ناگرێتەوە.

.

نەجم عیقابی وتەبێژى وەزارەتی كاروكاروباری كۆمەڵایەتی عێراق تایبەت بە ناس کورد-ى ڕاگەیاند: “لەسەر پێشنیاری دكتور باسم عەبدولزەمانی وەزیری كاروكاروباری كۆمەڵایەتی، ئەنجومەنی وەزیران بڕیاریدا بە خەرجكردنی بڕێك پارە وەك جەژنانە بۆ ئەو خێزانە عێراقییانەی لەژێر هێڵی هەژاریدان”.

.

ئەو وتەبێژەى وەزارەتى کارى عێراق وتیشی، بڕیارەكە  تەنها باس لەو خێزانانە دەكات كە سودمەندن لە هاوكاری كاروباری كۆمەڵایەتی، لە 15 پارێزگاكەی عێراق جگە لە هەرێمی كوردستان.

 

.

وەزارەتی كاروكاروباری كۆمەڵایەتی عێراق بڕی 26 ملیار دیناری لە بودجەی ساڵى 2019ی عێراقی تەرخانکردووە بۆ ئەو خێزانانەى کە لەژێر هێڵى هەژاریدان و لاى وەزارەتەکە تۆمارن.

.

.

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل