fbpx
Shadow Shadow

"عەبدولمەهدی و بارزانی کۆکن لەسەر دۆزینەوەی چارەسەر بۆ پرسی نەوتی هەرێم"

عێراق بۆرییەکى نوێى گواستنەوەی نەوت بۆ سنوری ئێران ڕادەکێشێت

16:37 هه‌ینی 28 حوزه‌یران 2019
article image

ناس کورد-

عێراق لە پلانیدایە نەوتى کەرکوک لەڕێى بۆڕییەکى نوێى گواستنەوەى نەوەتەوە، ڕەوانەى ئێران بکات.

.

ماوەی دوو ڕۆژە کۆنفڕانسی ئایندەی نەوتی عێراق لە لەندەن بەڕێوەدەچێت، عێراقیش لە کۆنفراسەدا لەگەڵ بەرپرسانی ڕێکخراوى جیهانى وزەدا، تاووتوێی هەنگاوەکانی بەرزکردنەوەی ئاستی بەرهەمهێنانی نەوتی وڵاتەکەى دەکات، یەکێک لەو ڕێگایانەشى کە داندراوە بۆ ئەو پلانە، وەک سامرغەزبان، وەزیری نەوتی عێراق، لە کۆنفرانسەکەدا وتی: “ڕاکێشانى بۆرییەکی نوێی نەوتە لەکەرکوکەوە بۆ ئێران”.

.

وەزیری نەوتی عێراق ئەوەشى ئاشکرا کرد: “هەردوو حکومەتی عێراق و هەرێمی کوردستان کار دەکەن بۆ چارەسەری کێشە نەوتییەکانی نێوانیان، لە ئێستاشدا عادل عەبدولمەهدی و نێچیرڤان بارزانی کۆکن لەسەر دۆزینەوەی چارەسەرێکی تەواو بۆ پرسی نەوتی هەرێم”.

.

لەبارەى مووچەى فەرمانبەرانى هەرێمى کوردستانەوە، وەزیرى نەوتى عێراق، دڵنیایی دایەوە کە ناردنى مووچە بەردەوام دەبێت.

.

کۆنفڕانسی نەوتی عێراق لە لەندەن بەڕێوەدەچێت و تەوەرەی سەرەکی پانێڵەکانی بەرزکردنەوەی ئاستى بەرهەمهێنانى نەوت و گازی عێراقە، هەروەها دابینکردنی تەکنەلۆژیا پیشکەوتووەکان لە وەبەرهێناندا و پاراستنی ژینگە و دابیکردنی پێداویستییەکان لەو کەرتەدا.

.

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل