fbpx
Shadow Shadow

عێراق بڕێکى زیاتر گەنم لە جوتیارانی هەرێم وەردەگرێت

11:51 پێنج شه‌ممه‌ 01 ئاب 2019
article image

ناس کورد- شەهرام عەزیز

وەزارەتی بازرگانی عێراق بڕیاریداوە، بڕێکی زیاتر گەنم لە جوتیارانی هەرێمی کوردستان وەربگرێت و بەڕێژەی 10٪ ڕێژەکە زیادکراوە.

.

شاڵاو جەمال، بەڕێوەبەری کشتوکاڵی سلێمانی بە ناس کوردی ڕاگەیاند: “وەزارەتی بازرگانی عێراق، پێیانى ڕاگەیاندووە پێویستیان بەڕێژەیەکی زیاتر لە گەنم هەیە، داوایانکردووە ڕێژەی 10٪ زیاتر گەنمیان بۆ بنێرین”.

.

وتیشی، پێشتر بڕیاربوو 340 هەزار تۆن گەنم لە جوتیارانی هەرێم وەربگرن، بەڵام بەپێی ئەو بڕیارە، ئێستا 34 هەزار تۆن زیاتر لەو بڕە لە جوتیارانی هەرێم وەردەگرن.

.

بەڕێوەبەری کشتوکاڵی سلێمانی سەبارەت بە نرخی وەرگرتنی گەنمیش ئاماژەی بەوەکرد، ھەر تۆنێکی گەنمی پلەیەک 580 ھەزار دینار، پلە دووش 520 ھەزار دینار و پلە سێش 460 ھەزار دینارە.

.

.

 

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل