fbpx
Shadow Shadow

عێراق بوونی هێزی ئیسرائیل لە کەنداوی بەسڕە ڕەتدەکاتەوە

10:48 سێ شه‌ممه‌ 13 ئاب 2019
article image

ناس کورد

له‌چوارچێوه‌ى هاوپه‌یمانێتى بۆ دابینكردنى ئاسایش له‌ناوچه‌ى كه‌نداو، حكومه‌تى عێراق بوونى هێزه‌ ده‌ریاییه‌كانى ئیسرائیل بۆ سه‌لامه‌تى كه‌شتییه‌ بازرگانیه‌كانى ئه‌و وڵاته‌ ڕە‌تده‌كاته‌وه‌.

.

محه‌مه‌د ئه‌لحه‌كیم  وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى عێراق له‌هه‌ژمارى خۆى له‌تویته‌ر ڕایگه‌یاندووه‌: “عێراق ڕە‌تیده‌كاته‌وه‌ ئیسرائیل له‌ هه‌ر هێزێكی سه‌ربازییدا به‌شداری بكات كه‌ بۆ ده‌سته‌به‌ركردنی تێپه‌ڕینی كه‌شتییه‌كان به‌ سه‌لامه‌تی به‌كه‌نداوی به‌سره‌دا پێكده‌هێنرێت”.

.

حه‌كیم ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌ش كردووه‌ ،ده‌توانرێت ئاسایشی تێپه‌ڕینی كه‌شتییه‌كان له‌لایه‌ن وڵاتانی كه‌نداوه‌وه‌ ده‌سته‌به‌ربكرێت و وڵاته‌كه‌ی له‌زنجیره‌یه‌ك دانوستانی نهێنیى دا  له‌هه‌وڵی كه‌مكردنه‌وه‌ی گرژییه‌كانى ناوچه‌كه‌دایه‌.

.

وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى عێراق نوسیویەتی: “بوونی هێزه‌ رۆژئاواییه‌كان له‌ كه‌نداودا، گرژییه‌كانی ناوچه‌كه‌ زیاتر ده‌كات. ”

.

ئه‌مریكا له‌هه‌وڵدایه‌ هاوپه‌یمانێتیه‌كى نێوده‌وڵه‌تى به‌مه‌به‌ستى دابینكردنى ئاسایش له‌ناوچه‌ى هورمز و بابوبه‌لمه‌نده‌ب و ناوچه‌كانى كه‌نداودا پێكبهێنرێت و پێشتریش وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئیسرائیل ڕایگه‌یاندبوو  وڵاتەکەی به‌شێكه‌ له‌و هاوپه‌یمانێتییه‌ نێوده‌وڵه‌تییه‌ی  كه‌ ئه‌مریكا هه‌وڵده‌دات له‌ كه‌نداو پێكیبهێنێت.

.

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل