fbpx
Shadow Shadow

"لە هەرێم 500 کەسى بێ سه‌روشوێن هەیە و چارەنوسیان نادیارە"

عێراق به‌ده‌ست قه‌یرانى بێسه‌روشوێنانه‌وه دەناڵێنێت و هەرێمیش بە دەر نییە

20:51 هه‌ینی 30 ئاب 2019
article image

ناس کورد-

له ‌ڕۆژى جیهانى بێسه‌روشوێناندا ڕێكخراوى خاچى سورى نێوده‌وڵه‌تى ڕایگه‌یاند، عێراق دووچارى قه‌یرانی گه‌وره‌ى بێسه‌روشوێنان بووەتەوە‌، په‌رله‌مانتارێكى هه‌رێمیش ده‌ڵیت، 500 كه‌سى بێسه‌روشوێن لە هەرێم هەن و هێشتا كه‌یسه‌كانیان به ‌ته‌مومژاوى ماوه‌ته‌وه.

،

كاترینا ڕێتز سه‌رۆكى وه‌فدى رێكخراوى خاچى سور له‌ عێراق، له ‌به‌یاننامه‌یه‌كدا بڵاوى كردوه‌ته‌وه‌: “عێراق دووچارى قه‌یرانێكى گه‌وره‌ بوەتەوە،‌ كه‌ په‌یوه‌ندى بە هاوڵاتییه‌ بێسه‌روشوێنه‌كانه‌وه هەیە‌، ئه‌وه‌ش به‌هۆى ئه‌وه‌ى ناكۆكى و شه‌ڕ و توندووتیژییەى لە وڵاتەکە هەیە چەند ساڵێکە”.

،

ئەو بەرپرسەى خاچى سور ئه‌وه‌شى ڕونكردووه‌ته‌وه، هه‌موو خێزانێكى عێراقى كاریگه‌رە به‌و قه‌یرانه،‌ چونكه‌ زۆربه‌یان كه‌سوكاریان یاخود ناسیاوێكیان بێسه‌روشوێنه‌.

،

بەگوێرەى ئامارەکانى خاچى سور، سه‌دان هه‌زار خێزانى بێسه‌روشوێن لە عێراقدا هەن، کە یادى ڕۆژى بێسه‌روشوێنان ده‌كه‌نه‌وه‌ و هێشتا هیوایان بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ى كه‌سه‌كانیان له‌ده‌ست نه‌داو.

،

له‌و چوارچێوه‌یه‌شدا نوسینگه‌ى سه‌رۆك وه‌زیرانى عێراق ڕایگه‌یاند، درێغى ناكه‌ن له‌هه‌وڵه‌كانیان بۆ دیارى كردنى چاره‌نوس و شوێنى ئه‌و هاوڵاتییه‌ بێسه‌روشوێنانه‌ و گه‌ڕانه‌وه‌ى هیوا و پاڵپشتى بۆ خێزانه‌كانیان.

،

لەبارەى کەیسەکانى بێسه‌روشوێنانى هەرێم، هیچ بەرەوپێشچوونێکى نوێ نییە و تا ئێستا هه‌ڵوێستێكى فه‌رمى حكومه‌تى هه‌رێمى له‌وباره‌وه‌ ئاشكرا نه‌كراوه‌، جگه‌ له‌وه‌ى به‌ نوسراوێكى فه‌رمى وه‌زاره‌تى ناوخۆ حەوت ساڵ پێش ئێستا، داوا ده‌كات بێسه‌روشوێنانى شه‌ڕى ناوخۆ به ‌شه‌هید هه‌ژمار بكرێن.

،

هەر لەو بارەیەوە و به‌بۆنه‌ى ڕۆژى جیهانى بێسه‌روشوێنانه‌وه‌، سۆران عومه‌ر، سەرۆکى پێشوى لیژنه‌ى مافه‌كانى مرۆڤ له‌ په‌رله‌مانی كوردستان له ‌هه‌ژمار‌ى خۆى لە فەیسبووک نوسیویه‌تى: “له‌ هه‌رێمى كوردستان 500 كه‌سى بێسه‌روشوێن هەن‌، حكومه‌تى هه‌رێم داواى كردووه‌ به ‌شه‌هید هه‌ژمار بكرێن”.

،

په‌رله‌مانتاره‌كه‌ى كۆمه‌ڵى ئیسلامى له‌ دژى ئه‌و بڕیاره‌ى حكومه‌ت ئاماژەى بەوەکردووە: “ئەو بڕیارەى حکومەت واته‌ ئه‌وانه‌ى كه‌ ڕفاندویانه‌ یان به‌دیلیان گرتوون، كوشتویانن، ئه‌مه‌ش تاوانى جه‌نگ و دژى مرۆڤایه‌تییه‌”.

،

به‌گوێره‌ى زانیارییەکانى ناس كورد، دواى ئه‌وه‌ى ساڵى 2012 چه‌ند فراكسیۆنێك له ‌په‌رله‌مانى كوردستانه‌وه‌ فشار ده‌خه‌نه‌ سه‌ر حكومه‌تى هه‌رێم بۆ ئاشكراكردنى چاره‌نوسى بێسه‌روشوێنانى ناوخۆ، وه‌زاره‌تى ناوخۆ به‌نوسراوێك له‌ وه‌ڵامى په‌رله‌مانى كوردستاندا داواى کردووە، به‌پێى پڕۆژه‌ بڕیارێكى په‌رله‌مانى كوردستان سه‌رجه‌م بێسه‌روشوێنانى ناوخۆ به‌شه‌هید هه‌ژمار بكرێن و كه‌سوكاره‌كه‌یان مافى شه‌هیدانه‌ وه‌ربگرن.

،

،

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل