Shadow Shadow

“عێراق ئەو هەنگاوە هەڵگرێت ئەمریکا دەستەوەستان نابێت بەرامبەرى”

08:36 پێنج شه‌ممه‌ 08 ئاب 2019
article image

ناس کورد-

چەند لایەنێکى سیاسی هۆشدارى دەدەن لەوەى عێراق ڕوبەڕوى سزاى قورسى ئەمریکا ببێتەوە، ئەوەش لە ئەگەرى هەناردەکردنى نەوتى ئێران بۆ سوریا لەڕێى خاکى عێراقەوە.

.

فالح عیساوى، ئەندامى ئەنجومەنى نوێنەرانى عێراق ڕایگەیاندووە: “عێراق زەرەرمەندى گەورە دەبێت لەو پرۆژەیەى کە تا ئێستا لەسەر کاغەز و بە نهێنى باسى لێوە دەکرێت، ئەویش زیندووکردنەوەى بۆڕى نەوتى نێوان عێراق و سوریا بە پاڵپشتى ئێران، بۆ ئەوەى نەوتى ئێران لەڕێى ئەو بۆڕییەى عێراق ڕەوانەى سوریا بکرێت وەک فێڵکردنێک لە ئەمریکا”.

.

ئەو پەرلەمانتارە ئاماژەى بەوەشکردووە، ئامانجى ئێران لەو پرۆژەیە، سوککردنى سزاکانى ئەمریکایە لەسەر وڵاتەکەى، دەشڵێت، بەڵام ئەمریکا دەستەوەستان ناوەستێت لەبەرامبەر ئەو هەنگاوەى ئێران و عێراق.

.

لەلایەکى دیکەوە، سەرچاوەیەک لە وەزارەتى نەوتى عێراق ئەوەى ئاشکراکردووە، بەگڕخستنەوەى بۆڕى نەوتى نێوان سوریا و عێراق کە لە هەشتاکانى سەدەى ڕابردووەوە لەکار کەوتووە، لە ئەنجامى جەنگى نێوان ئێران-عێراق.

.

ئەو سەرچاوەیە ئەوەشى ڕاگەیاندووە، بە دوو قۆناغ هەناردەى نەوت لەو بۆڕییەوە دەست پێدەکاتەوە، هەنگاوى یەکەم نەوتى سوکى عێراقى بە بڕى یەک ملیۆن و 500 هەزار بەرمیل نەوتى پێدا هەناردە دەکرێت، قۆناغى دووەمیش ئەوەیە نەوتى قورسیشی پێدا تێپەڕێندرێت لە بڕی یەک ملیۆن و 300 هەزار بەرمیلى ڕۆژانە.

.

ئەوەش خراوەتەڕو، لەساڵى 2013 ڕێککەوتنێک لەنێوان عێراق و سوریا و ئێران واژوو کراوە، کە خاڵێکى بریتییە لە هەناردەکردنى گازى سروشتى ئێران بۆ سوریا لەڕێگەى عێراقەوە.

.

وێڕاى ئاشکراکردنى ئەو پرۆژەیە، بەڵام تا ئێستا هیچ لایەنێکى فەرمى لە حکومەتى عێراق و پەرلەمان باسیان لێ نەکردووە.

.

.

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل