fbpx
Shadow Shadow

سیاسه‌تی

عێراق.. ئەنجامی پشکنینی ئەو 20 کەسەى دەستیان لە توشبویەکى کۆرۆنا دابوو دەرچوو

18:22 پێنج شه‌ممه‌ 27 شوبات 2020
article image

ناس کورد-

 

پارێزگارى نەجەف ئاشکرایکرد، ئەو 20 کەسەى لە نەجەف پەیوەندى ڕاستەوخۆ و دەستلێدانیان هەبوە لەگەڵ ئەو خوێندکارە ئێرانیەى کە توشبووى کۆرۆنا بوو سەرجەمیان سەلامەتن و توشبوو نین.

،

لوئەى یاسرى، پارێزگارى نەجەف لەبەیاننامەیەکدا بڵاویکردوەتەوە، پارێزگاى نەجەف بە تەواوەتى خاڵییە لە کۆرۆنا هیچ توشبویەک تۆمار نەکراوە.

،

ئاماژەى بەوەشداوە، ئەو 20 کەسەشى کە پەیوەندى راستەوخۆ و دەستلێدانیان لەگەڵ خوێندکارە ئێرانیەکە هەبووکە توشبوى کۆرۆنا بوو وە خرانە جیاکەرەوەى تەندروستیەوە ئەنجامى پشکنینەکانیان گەڕاوەتەوە، هەمویان سەلامەتن و کەسیان توشبووى ڤایرۆسەکە نین.

،

پارێزگارى نەجەف داواش لەهاوڵاتیان دەکات کە پابەندى ڕێنماییەکانى شانەى قەیرانەکان بن بۆ ئەوەى سەلامەت و پارێزراو بن.

،

سوهەیل ئەمیرى خوێندکارێکى ئێرانى بوو لەشارى نەجەفى عێراق و دواى سەردانیکردنى وڵاتەکەى لەچەند ڕۆژى ڕابردودا گەڕایەوە بۆ شارى نەجەف بۆ بەردەوامبون لە خوێندن، بەڵام دواى پشکنینى دەرکەوت کە توشبوى ڤایرۆسى کۆرۆنایە بۆیە جیاکرایەوەو دواتر گەڕێنرایەوە وڵاتەکەى، سەرجەم ئەو کەسانەشى لە شارى نەجەف پەیوەندى ڕاستەوخۆ و دەستلێدانیان لەگەڵیدا هەبوو خرانە جیاکەرەوەى تەندروستیەوە.

،

تائێستا لە عێراق شەش توشبووى ڤایرۆسى کۆرۆنا تۆمار کراون کە یەکیان سوهەیل ئەمیرى بوو گەڕێنرایەوە وڵاتەکەى و چوار کەسى تریان ئەندامانى خێرانێکن لە شارى کەرکوک کە سەردانى ئێرانیان کردبوو، ئەوى تریان هاوڵاتیەکى شارى بەغدایە کە پێشتر ئەویش سەردانى ئێرانى کردوەو لەئێستا ئەو 5 کەسەى توشبون و لە عێراقدا جیاکراونەتەوەو لەژێر چاودێرى ورددان و بارى تەندروستیان جێگیرە.

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل