fbpx
Shadow Shadow

عێراق ئاستى هەناردە و داهاتى نەوتى لە مانگى ڕابردوودا ئاشکراکرد

09:43 چوار شه‌ممه‌ 25 ئه‌یلول 2019
article image

ناس کورد-

 

لەمانگى ئابى ڕابردوودا عێراق زیاتر لە 111 ملیۆن بەرمیل نەوتى هەناردەکردووە، کە داهاتەکەى زیاتر لە شەش ملیار و 400 ملیۆن دۆلار بووە.

.

وەزارەتى نەوتى عێراق ئەمڕۆ چوارشەممە 25ى ئەیلولى 2019 لە ڕاگەیەنراوێکدا ڕایگەیاند، لەمانگى ئابى ڕابردوودا 111 ملیۆن و 706 هەزار و 135 بەرمیل نەوت هەناردەکراوە، کە داهاتەکەى شەش ملیار و 412 ملیۆن و 705 هەزار دۆلار بووە.

.

عاسم جیهاد وتەبێژى وەزارەتى نەوتى عێراق ڕایگەیاند، لەو بڕە نەوتە، ئاستى هەناردەى نەوت لە کێڵگەکانى باشور و ناوەڕاستى عێراقەوە 107 ملیۆن و 520 هەزار و 44 بەرمیل بووە، کە داهاتەکەى شەش ملیار و 203 ملیۆن و 172 هەزار دۆلار بووە.

.

وتیشى “هەر لەو مانگەدا سێ ملیۆن و 253 هەزار و 665 بەرمیل نەوت لە کەرکوکەوە هەناردە کراوە، کە داهاتەکەى 178 ملیۆن و 723 هەزار و 758 دۆلار بووە، هەناردەکردنیش لە کێڵگەى گەیارە 928 هەزار بەرمیل و 947 بەرمیل بووە کە داهاتەکەى 30 ملیۆن و 659 هەزار و 895 دۆلار بووە”.

.

باسى لەوەشکردووە، ئاستى هەناردەى نەوت لە ڕێگەى پاڵاوگەى سمودەوە بۆ ئەردون سێ هەزار و 479 بەرمیل بووە کە داهاتەکەى 149 هەزار و 579 دۆلار بووە.

.

بەوتەى عاسم جیهاد، هەر بەرمیلێک نەوت لەو مانگەدا بە 57.407 دۆلار فرۆشراوە، لە ڕێگەى 39 کۆمپانیاى بیانییەوە.

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل