Shadow Shadow

عێراقییەکان چۆن تەماشاى دارخورما دەکەن و چۆن مامەڵەى لەگەڵدا دەکەن؟

19:57 دوو شه‌ممه‌ 09 ئه‌یلول 2019
article image

ناس کورد-

وەرزی پێگەیشتنی خورما لە عێراق، لە ناوەڕاستی مانگی ئاب دەستپێدەکات تا کۆتایی مانگی کانوونی دووەم بەردەوام دەبێت، عێراقییەکانیش ئەو وەرزە بە پیرۆز دەزانن و تیایدا ڕێوڕەسمى تایبەتی خۆیان هەیە.

,

لە هەندێ ناوچەی عێراق، وەرزی پێگەیشتنی خورما پیرۆزی و تایبەتمەندی  خۆی هەیە، خاوەن باخەکانی دار خورما، بەپێی ڕێوڕەسمێکی تایبەت مامەڵە لەگەڵ دارخورماکاندا دەکەن، لەکاتی چنینی بەرهەمەکەش بە ئەوپەری ڕێزەوە خورماکەی لێدەکەنەوە، بەهیچ شێوەیەکیش زبل و خاشاک و پاشماوە لەنزیک دارخورماکانیش فڕێ نادەن، هیچ شتێکی ناشایستەش بە دار خورماکانەوە هەڵناواسن.

,

هەروەها لە کاتی پەلووپۆکردنی دارەکان، زۆر بە ڕێزەوە چڵە زیادەکانی لێدەکەنەوە بە هیچ شێوەیەکش لە دارخورماکە نادەن.

,

لەناوچەکانی ڕۆژئاوای عێراق، کلتورێکی تایبەتیان هەیە بۆ چنینی بەرهەمی خورما کە لە دێرزەمانەوە نەوە لە دوای نەوە لە باووباپیرانیانەوە بۆیان ماوەتەوە، لەکاتی چونە سەر دار خۆرما دەبێت ناوی خوا بهیندرێت تەنانەت ئەگەر ئەو باخەش 10 هەزار داری تێدابێت.

 

عێراقییەکان چۆن تەماشاى دارخورما دەکەن و چۆن مامەڵەى لەگەڵدا دەکەن؟

,

هێنانی ناوی خوا پێش چونە سەر دار خورماکان، بە بۆچوونی خەڵکی ئەو ناوچەیە وەک مۆڵەت وەرگرتنێکە لە دارخورماکە، چونکە ئەوان بە دارێکی پڕ خێر و بەرەکەتی دادەنێن و بە دارێکی پیرۆزیشی لە قەڵەم دەدەن چونکە لە قورئاندا ناوی هاتووە.

,

خورما یەکێکە لە گرنگترین ئەو بەرهەمانەی کە عێراقییەکان بە تامەزرۆیەکی زۆرەوە چاوەڕوانی دەکەن، بەتایبەتی لە سەرەتای پێگەیشتنیدا پێشبرکێ دەکەن بۆ بە دەستهێنانی یەکەم بەرهەم.

,

خورما وەک کەرستەیەکی سەرەتایی دەچێتە نێو درووستکردنی بەشێکی زۆر لە خۆراکی شیرین و ترش و لە بەشێکی زۆریش لە خواردنە کلتوریەکاندا بەکاردەهێنرێت.

,

لە هەفتەی یەکەمی وەرزی پێگەیشتنی خورمادا، زۆر جار خاوەن باخەکان یەکەم بەری خورماکە وەک دیارییەک پێشکەش بە دۆستانیان دەکەن، هەندێ جاریش لە بەر کەمی بڕەکەی لە کاتی هاتنی میوان وەک شتێکی نایاب لەگەڵ ماستا و پێشکەشی دەکەن.

 

عێراقییەکان چۆن تەماشاى دارخورما دەکەن و چۆن مامەڵەى لەگەڵدا دەکەن؟

,

بەگوێرەی ئامارێک کە ڕۆژنامەى عەرەب ئەلجەدید بڵاوى کردووەتەوە، عێراق لە ئێستادا 60%ى جۆرەکانی خورمای لەدەستداوە، ئەوەش بەهۆی شەڕە یەک لەدوای یەکەکان کە لەو وڵاتەدا ڕویانداوە.

,

پێش ساڵەکانی هەشتاکان زیاتر لە 600 جۆر خورما لە عێراق بوونی هەبووە، وەک “دێری، زەهدی، خەستاوی، حلاوی، بەرحی، سایر، خەزراوی، ئەلوان، مەکتوم و بەربەن”.

,

نرخی یەک کیلۆ خورما لە سەرەتایی وەرزدا دەگاتە شەش هەزار دینار ئەوەش بە گوێرەی شوێن و جۆرەکەیەتی، هەندێ جۆری دیکەش هەیە کیلۆیەکی بە 30 دۆلارە دەفرۆشرێت.

,

بەرزبوونەوەی نرخی خورما لە عێراق بەراورد بە ساڵانی ڕابردوو دەگەرێتەوە بۆ بڕین و خاپورکردنی باخەکانی خورما لە ناوچەکانی ناوەڕاست و باشووری عێراق، ئەمش وایکردووە یەک شەتڵی دارخورما بە زیاترلە پێنج سەد هەزار دینار بفرۆشرێت.

,

,

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل