fbpx
Shadow Shadow

گەرماى شارەکانی کوردستان چى لێدێت؟

عێراق؛ پلەکانی گەرما لە کۆتایی مانگى ئاب بەرزدەبێتەوە

10:40 هه‌ینی 09 ئاب 2019
article image

 

ناس کورد-

پسپۆڕێکى بوارى کەشناسى بە پێچەوانەى ئەو پێشبینیانەى کە بۆ پلەکانى گەرما دەکرێت لە مانگى ئابدا، جەخت لەسەر ئەوە دەکاتەوە “لە کۆتایی ئەم مانگەدا پلەکانی گەرما لە عێراق بەرزبێتەوە”.

.

واسق سەلامی،  پسپۆڕ لە بوارى کەشناسی، لەمیانەى بڵاوکردنەوەى بابەتێک لە هەژماری خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبوک، پێشبینی دەکات کەشی زۆربەی ناوچەکانی عێراق بۆ ئەمڕۆ (هەینی، 9ى ئابى 2019) وەک خۆی بمێنێتەوە و هیچ گۆڕانکارییەکی بەسەردا نەیەت، جگە لە نزمبوونەوەیەکی زۆر کەم لە پلەکانی گەرما کە هەستی پێ ناکرێت.

.

بەگوێرەی پێشبینیەکانی ئەو کەشناسە عێراقییە، پلەکانی گەرما لە شارەکانی عێراق لە چارەکی کۆتایی مانگی ئابی ئەمساڵ بەرزبوونەوە بە خۆیانەوە دەبینن، بە شێوەیەک زۆر زیاتر دەبێت لە تێکڕای گشتی پلەکانی گەرما لە عێراق و زۆر زیاتر دەبێت لە پلەکانی ساڵی ڕابردوو.

.

سەلامى، ئاماژە بەوەش دەکات، ئەو بەرزبوونەوەیە شارەکانی باکووری عێراق ناگرێتەوە.

.

بە گوێرەی پێشبینییەکانی، واسق سەلامی، پلەکانی گەرما لە شارەکانی عێراق  بۆ ئەمڕۆ (هەینی) بەم  شێوەیە  دەبێت:

.

دهۆك 39

.

موسل 43

.

هەولێر 43

.

سلێمانی 41

.

كەركوك 43

.

ديالە 44

.

سەلاحە دین  43

.

بەغدا 44

.

ئەنبار 42

.

بابل 42

.

دیوانییە43

.

واسیت 45

.

کەربەلا 41

.

سەماوە  43

.

نەجەف 43

.

زی قار 44

.

ميسان 45

.

بەسرە  46

.

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل