fbpx
Shadow Shadow

"لەنێو کوژراوەکاندا تەمەنى خوار 50 ساڵانى تێدایە"

عێراق؛ لەسەرەتاى سەرهەڵدانى خۆپیشاندانەکانەوە 511 کەس کوژراون

15:24 پێنج شه‌ممه‌ 12 کانونی یەکەم 2019
article image

ناس کورد-

میدیاکانى عێراق لە زارى سەرچاوەیەک لە وەزارەتى تەندروستیى عێراق ئاشکرایانکردووە، ژمارەى کوژراوانى خۆپیشاندەرانى وڵاتەکە بۆ 511 کەس بەرزبوەتەوە، زیاتر لە 21 هەزار برینداریش هەیە.

,

سەرچاوەکە باسى لەوەشکردووە، تا ڕۆژى دوێنێ چوارشەممە ژمارەى کوژراوانى خۆپیشاندانەکان 511 بوە، چەندین کوژراویش لەلایەن کەسوکارییانەوە نەبراونەتە نەخۆشخانەکان بەڵکو ڕاستەوخۆ لە گۆڕستانەکان بەخاکسپێردراون.

,

ئەوەش ئاشکراکراوە، لەنێو ژمارەى کوژراواندا، کەسى تێدایە تەمەنى لەسەروى 50 ساڵە و نزیکەى 50 گەنجیشى تیدایە کە تەمەنیان نەگەیشتوەتە 20 ساڵان، هەر لەخۆپیشاندەرە کوژراوەکان حەوت کچى تێدایە کە خەڵکى بەغدادن و کچێکیش لەسەرەتاى دەستپێکردنى خۆپیشاندانەکانەوە لەشارى بەسرە کوژراوە.

,

لەبارەى هۆکارى کوشتنەکانەوە ئەوە خراوەتەڕو، بە زۆرى هۆکارەکانى گیانلەدەستدانى خۆپیشاندانەکان، “کوشتن بە فیشەکى ڕاستەوخۆ کە بەر سەر و سینگ و پشت کەوتون، هەرەوەها پێکانى ڕاستەوخۆ بە بۆمبى فرمێسک ڕێژ و کوشتن بە چەقۆ و چەند هۆکارێکى ترى مردن” بوون.

,

سەبارەت بە ژمارەى بریندارەکان، سەرچاوەکەى وەزارەتى تەندروستى ئەوەى ئاشکراکردووە، نزیکەى 21 هەزار خۆپیشاندەر بریندار بوون و یەک لەسەر سێیان نەخۆشخانەکانیان بەجێهێشتوە.

,

,

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل