fbpx
Shadow Shadow

سیاسه‌تی

عێراق؛ سەدان چەقۆوەشێن چوونە ناو خۆپیشاندەران و دەیان کەسیان بریندار کرد

09:56 هه‌ینی 06 کانونی یەکەم 2019
article image

ناس کورد-

وەک هەوڵێک بۆ رێگریکردن لە خۆپیشاندانەکان و ترساندنى خۆپیشاندەران، سەدان بەڵتەجى و چەقۆوەشێن خۆیان کردە ناو خۆپیشاندەرانى گۆڕەپانى تەحریر و دەیان خۆپیشاندەریان بریندار کرد.

.

میدیاکانى عێراق بڵاویان کردەوە “لەخۆپیشاندانەکانى سەرلەئێوارەى دوێنێ (پێنجشەممە)ى گۆڕەپانى تەحریری شارى بەغدا 11 خۆپیشاندەر بەچەقۆ بریندارکران”.

.

بەگوێرەى میدیاکان، ڕوداوەکە بەهۆى دەمەقاڵێى نێوان خۆپیشاندەرانەوە ڕویداوە و چالاکوانى خۆپیشاندانەکانى شارەکەش جەخت لەسەر ئەوە دەکەنەوە کێشەکە بەهۆى بوونى دەستێکى دەرەکى لەناو خۆپیشاندانەکان دروستبووە و بووەتە هۆکارى سەرهەڵدانى شەڕى نێوان خۆپیشاندەران.

.

سەرلەئێوارەى دوێنێ (پێنجشەممە، 5ى دیسمبەرى 2019) لەئان و ساتى دەستپێکردنەوەى خۆپیشاندانەکانى گۆڕەپانى تەحریر لەبەغدا 700 بۆ 800 کەسى نەناسراو خۆیان دەکەن بەناو خۆپیشاندەران و هەر کەسێک داواى شوناسیان لێدەکات دەیدەنە بەر چەقۆ.

.

دواى دەستلەکارکێشانەوەى سەرۆک وەزیرانى عێراق خۆپیشاندانەکانى بەغدا و کەربەلا و چەندین شارى ترى عێراق کۆتایى نەهاتووە و خۆپیشاندەران داواى هەڵوەشاندنەوەى پەرلەمان و ئەنجامدانى هەڵبژاردنى پێشوەختە دەکەن و بەهۆى بەردەوامى خۆپیشاندانەکانیشەوە لەکەربەلا و چەند شارێکى تریش لەماوەى دوو ڕۆژى ڕابردودا هێرشکرایە سەر خۆپیشاندەران و دەیان کەس بەو هۆیەوە بریندار بوون.

.

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل