fbpx
Shadow Shadow

عێراق؛ حکومەت ترسی هەیە لە بەڕێوەچوونى خۆپیشاندانى ملیۆنى لە بەغداد

21:05 دوو شه‌ممه‌ 21 تشرینی یه‌كه‌م 2019
article image

ناس کورد-

دەنگۆکانى بەڕێوەچوونى خۆپیشاندانى فراوان لە شارەکانى عێراق لە 25ى تشرینى یەکەم، تا دێت بەربڵاوتر دەبنەوە، لەگەڵ نزیکبوونەوەش لەو بەروارە، سەرۆکوەزیرانى عێراق وێنەى پرۆفایلى وەتساپەکەى گۆڕیوە و لە ژێر وێنەکەد انوسیویەتى “فێنکى و ئارامى ئەى نیشتیمانەکەم”.

,

چەند کەسایەتى و ڕۆژنامەنوس و نوسەرێکى عێراقى ئەمڕۆ دووشەممە 21ى تشرینى یەکەمى 2019، ئەوەیان بڵاوکردووەتەوە، گۆڕینى وێنەى پرۆفایلى پەڕەى کەسی لەلایەن عادل عەبدولمەهدییەوە هاوکاتە لەگەڵ ئامادەکارییەکانى هاوڵاتییانى عێراق بۆ بەڕێوەچوونى خۆپیشاندانەکان، کە پێشبینى خۆپیشاندانى ملیۆنى دەکرێت، ڕەوتى سەدریش ئاماژەیان بەوەکردووە بەشدار دەبن لەو خۆپیشاندانە.

,

ڕۆژى هەینى داهاتوو ئەو ماوەیەش کۆتایی دێت، کە مەرجەعى باڵاى شیعە لە نەجەف بۆ حکومەتى دیارى کردبو، کە ئەو کەسانە ئاشکرا بکات لە پشت کوشتنى خۆپیشاندەرانەوە بوون.

,

لەلایەکى دیکەوە، لە بەڵگەیەکى نهێنیدا کە میدیا عێراقییەکان بڵاویان کردووەتەوە، ئەوە دەرکەوتوە: “یاسین یاسرى وەزیرى ناوخۆى عێراق، فەرمانى کردووە بە دەرکردنى بارى لەناکاوى پلە (ج)، وەک ئامادەکارییەک بۆ ئەو خۆپیشاندانەى بڕیارە بەڕێوە بچێت”.

,

وێنەیەکى ئەو بەڵگەیە دەستى ناس کەوتوە، تیاییدا هاتوە: “لە ئێوارەى ڕۆژى پێنجشەممە 24ى تشرینى یەکەمى 2019وە، حاڵەتى بارى لەناکاوى پلە جیم ڕادەگەیەندرێت”.

,

وەک ئامادەکارییەکیش بۆ ئەو ڕۆژەى کە بڕیارە خۆپیشاندانى تێدا بەڕێوە بچێت، بنکەى تەندروستى کەرخ لە بەغداد، ئەمڕۆ پلانى ڕۆژى هەینى ڕاگەیاند، بۆ ئەوەى لە ئامادەباشیدا بن بۆ بەدەمەوەچوونى هەر ڕوداوێک، لەو پلانەشدا هەشت ڕێنمایی دەرکراون، دیارترینیان ئامادەکردنى هۆڵەکانى نەشتەرگەرى و ئامادەسازى ئامبۆڵانسەکان و شۆفێرەکانێتى بەتەواوەتى.

,

,

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل