fbpx
Shadow Shadow

سیاسه‌تی

عێراق؛ بەهۆى ئەنجامدانى تاوان زیاتر لە 900 سکاڵا لەسەر هاوپەیمانى نێودەوڵەتى تۆمارکراوە

22:27 پێنج شه‌ممه‌ 20 شوبات 2020
article image

ناس کورد-

 

حکومەتى عێراق لەڕێگەى لایەنە تایبەتمەندەکانەوە ژمارەى ئەو سکاڵایانەى ئاشکراکرد کە لەلایەن ئەو هاوڵاتیانەى بەهۆى بۆردومانەکانى هاوپەیمانى نێودەوڵەتیەوە زیانیان پێگەیشتووە تۆمار کراوە کە بە سەدان سکاڵان و بەهۆى کوشتن و بریندارکردن و ڕوخانى ماڵ و زەرەرو زیانەکانى ترەوە تۆمار کراون.

،

سەبارەت بە سکاڵاکان عەلى بەیاتى، ئەندامى کۆمسیۆنى باڵاى مافەکانى مرۆڤى عێراق بە ئاژانسى سپۆتنیکى روسى وتوە، ژمارەى ئەو سکاڵایانەى لەلایەن کەسوکارى قوربانیانى بۆردومانەکانى هاوپەیمانى نێودەوڵەتیەوە تۆمار کراون 926 سکاڵان، قوربانیەکانیش بەهۆى پرۆسەکانى هاوپەیمانانەوە بووە لە شەڕى دژى ڕێکخراوى داعشدا.

،

ئاماژەى بەوەشداوە، ئەو سکاڵایانە لەپارێزگاکانى نەینەوا، کەرکوک، ئەنبار و چەندین ناوچەى باکور و خۆرهەڵاتى عێراقەوە تۆمار کراون، نیوەى سکاڵاکان لەسەر کوشتنەو نیوەکەى ترى لەسەر برینداربون و زیانى ترە.

،

بەیاتى داواش لەحکومەتى عێراقى دەکات کاربکات بۆ ئامادەکردنى سکاڵا دژى هاوپەیمانى نێودەوڵەتى ئەویش لەسەر ئەو سکاڵایانەى لە کەسوکارى قوربانیەکانەوە پێى گەیشتووە، چونکە ئەو هاوپەیمانێتیە لەلایەن ئەنجومەنى ئاسایشەوە ڕێگەپێدراو نییە، پێویستە حکومەتى عێراقى کاربکات بۆ لێپرسینەوە لە هاوپەیمانى نێودەوڵەتى و قەرەبوکردنەوەى قوربانیان، لەبەر ئەوەى پێشێلکارى مافەکانى مرۆڤ و هەر چوار ڕێکەوتنەکەى جنێفى کردوە کە باس لەوەدەکەن پێویستە لایەنەکانى شەڕ دوربکەونەوە لە بەئامانجگرتنى هاوڵاتیانى مەدەنى و بیانپارێزن.

،

ئەندامەکەى کۆمسیۆنى باڵاى مافەکانى مرۆڤ رونیشیکردوەتەوە، لەماوەى دواییشدا هاوپەیمانى نێودەوڵەتى دانی بەوەدا ناوە کە لەشەڕى دژى داعشدا هەزار و 370 هاوڵاتى مەدەنى بەهۆى پرۆسەکانیانەوە لە عێراق و سوریا کوژراون، بەڵام ڕاپۆرتە نێودەوڵەتیە بێلایەنەکان باس لەوەدەکەن کە لە هەردوو وڵات  11 هەزار و 800 کەس کوژراون و 8000 کەسى تریش بریندار کراون، ئەوەشى ئاشکراکرد تائێستا هیچ ڕێوشوێنێک دژى هاوپەیمانى نێودەوڵەتى لەلایەن حکومەتى عێراقیەوە نەگیراوەتەبەر.

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل