fbpx
Shadow Shadow

عێراق؛ ئامادەکارى بۆ دەستپێکردنەوەى خۆپیشاندان دەکرێت

20:36 شه‌ممه‌ 19 تشرینی یه‌كه‌م 2019
article image

 

ناس کورد-

چالاكوانێکی مەدەنی رایگەیاند، ئامادەکارى بۆ دەستپێکردنەوەى خۆپیشاندانەکان لە عێراق دەکەن و تا ئەو كاتەی مەراسیمی چلەی ئیمام حسێن كۆتایی دێت خۆپیشاندانەكانیان دژ بە حكومەتەكەی عادل عەبدولمەهدی هەڵپەساردووە.

.

حوسام کەعبی، ڕۆژنامەنووس و چالاكوانی مەدەنی لەشاری نەجەف، بە ناس کوردى ڕاگەیاند :”لە ئێستادا ئامادەکاری کراوە لە هەموو شارەکانی عێراق بە گشتی و لە شاری نەجەف بە تایبەتی بۆ دەستکردنەوە بە خۆپیشاندانەکان”.

.

وتیشی :”ڕۆژی 25ی تشرینی یەکەم لە لایەن ڕێکخەرانی خۆپیشاندانەکانی عێراقەوە دیاری کراوە بۆ دەستپێکردنەوەى خۆپیشاندانەکان”.

.

روونیشیکردەوە، ڕاگرتنی خۆپیشاندانەکان لە لایەن خۆپیشاندەرەکانەوە بۆ ماوەیەکی دیارکرابوو، ئەوەش بە مەبەستی پێدانی دەرفەت بوو بە خەڵک بۆ ئەوەی بە ئاسودەیی بەشداری لە مەراسیمی چلەی ئیمام حسێن بکەن.

.

بەوتەى ئەو چالاکوانە ئەمجارەیان خۆپیشاندانەکان بە گڕوتێنێکی زۆرەوە دەستپێدەکاتەوە، چونکە حکومەت ئەو بەڵێنانەی دابووی بۆ چاکسازی هیچی جێبەجێ نەکردوە، ئەوەشی جێبەجێکردبێت هەر وەک جاران  بە میکانزمی بەش بەشێنە کردوویەتی، حیزبەکان و لایەنە سیاسییەکان دەستیان تێوەرداوە.

.

جەختیشى کردەوە “لە ئێستادا کەسانێک هەن کەس نازانێ کێن وسەر بە چ لایەنێکن، زانیاری دەربارەی چالاکوانەکان و کەسانی دیاری ناو خۆپیشاندانەکان کۆدەکەنەوە، ئەمەش جۆرێک لە دەڵەڕاوکێ و ترسی لە ناو شەقامدا بڵاوکردووەتەوە”.

.

لەی1 تشرینی یەکەمی 2019 خۆپیشاندان لە گۆڕەپانی تەحریری بەغدای پایتەخت و شارەکانی تری عێراق  سەریهەڵدا خۆپیشاندەران داوای نەهێشتنی گەندەڵی و خزمەتگوزاری و دامەزراندنیان کرد، جیا لەوەش بینای چەند پارێزگایەک و بارەگای چەند لایەنێکی سیاسیش سوتێنران، دەیان کەسیش بە هۆیەوە کوژران و زیاتر لە چوار هەزار  کەسیش برینداربوون.

.

حوسام کەعبی،ئاماژەى بەوە کرد “خۆپیشاندانەکانی ڕۆژی 25 ی تشرینی یەکەم  زۆر جیاوازتر دەبێت لە خۆپیشاندانەکانی 1ى تشرینی یەکەمی ڕابردوو، بەوپێیەی کە کۆمەڵە خەڵکێک  بەشداری تێدا دەکەن  کە لە خۆپیشاندەکانی ڕابردوودا بەشدارنەبوون”.

.

وتیشی :”مەرجەعیەتی نەجەفیش بە شێوەیەکی ناڕاستەوخۆ داکۆکی لە خۆپیشاندانەکان دەکات “.

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل