Shadow Shadow

عێراق دەبێتە بەشێک لە ڕێگاى نوێى ئاوریشم

19:09 یه‌ك شه‌ممه‌ 16 حوزه‌یران 2019
article image

ناس کورد-

وەزیرى گواستنەوەى عێراق و باڵوێزى چین لە بەغداد، لە کۆبوونەوەیەکدا تاووتوێى پرسی بەشداریکردنى عێراقیان کرد لە دەستپێشخەرى ڕێگاو پشتوێنى ئابورى جیهانى ناسراو بە ڕێگاى نوێى ئاوریشم.

.

بەگوێرەى ڕاگەیەندراوێکى وەزارەتى گواستنەوەى عێراق، عەبدوڵا لوعەیبى لە دیوانى وەزارەتەکەى پێشوازى لە زانگ تاو، باڵوێزى چین کردووە، هەردوولا باسیان لە گرنگى شوێنى جوگرافى عێراق کردووە لە ڕوى ئابورى و بازرگانییەوە و باس لە بەشدارى عێراق کراوە لە پرۆژەى ڕێگا و پشتوێنى ئابورى جیهانى ناسراو بە ڕێگاى نوێى ئاوریشم.

.

لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە، عێراق بەپەرۆشە بۆ ئەوەى ببێت بە بەشێک لەو پرۆژە ئابورییە گەورەیەى کە چین کارى بۆ کردووە، چونکە عێراق تایبەتمەندى ئەوەى هەیە جیاوازترە لە وڵاتانى دیکە و خاڵى پێکەوەبەستنى دەریاى ناوەڕاست و کەنداوى عەرەبییە.

.

وەزیرى گواستنەوەى عێراق، ئاماژەى بەوەکردووە، بەرنامەى حکومەتى نوێى عێراق بەگرنگى دەزانێت کرانەوە هەبێت بەڕوى وڵاتانى جیهاندا، بەتایبەت لەبوارەکانى بازرگانى و وەبەرهێنانى ئابورى گەورە.

.

لاى خۆشییەوە باڵوێزى چین ئاشکرایکردووە، عێراق بەشێکى دانەبڕاوە لە پرۆژەى پشتوێنى ئابورى، هەرچۆن هەموو وڵاتێک بۆیان هەیە بەشداربن و دەستپێشخەرییەکە کراوەیە.

.

.

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل