ناس کورد-
بەرپرسانى یەکێتى هۆشدارى دەدەن لەبارەى تێپەڕاندنى “ئەرکەکانى ئەم قۆناغە” بەبێ حزبەکەیان و داوادەکەن، هێزە سیاسییەکان لە دانوستانەکاندا لەگەڵ بەغدا یەکدەنگ بن و بەرپرسیارێتى هاوبەش لەو بارەیەوە هەڵبگرن.
.
بەپێی ڕاگەیەنراوێکى مەکتەبی سیاسی یەکێتى، ئه‌مرۆ 23ى ئەیلولى 2019، عیماد ئه‌حمه‌د، ئه‌ندامى مه‌كته‌بى سیاسى یەکێتى لەکۆبوونەوەیەکى سكرتاریهتو كۆمیسیۆنهكانى ئه‌نجومه‌نى ناوه‌ندى حزبەکەیدا ڕایگەیاندووە “یه‌كێتى خاوه‌نى هێزێكى گه‌وره‌ى جهماوهرىو سیاسى‌و مێژووییه ڕاپه‌راندنى ئه‌ركه سه‌خته‌كانى ئه‌م قۆناغه به‌بێ یه‌كێتى ئه‌سته‌مه”.
.
هەر لە کۆبوونەوەکەدا بافل تاڵه‌بانى، رایگه‌یاندووە، یه‌كێتى هاوكار ده‌بێت بۆ ئه‌وه‌ى به‌غدا و هه‌رێم به گفتوگۆ كێشه‌كان به‌پێ ده‌ستور چاره‌سه‌ربكه‌ن.
.
روونیشیكرده‌وه “پێویسته هێزه سیاسیه‌كانى كوردستان به‌یه‌ك دهنگىو یه‌كریزیى له‌گه‌ڵ به‌غدا گفتوگۆ بكه‌ن و به‌رپرسیارێتى هاوبه‌ش هه‌ڵبگرن لەو بارەیەوە”.
.
هۆشداریدانى بەرپرسانى یەکێتى لەسەر ئەو پرسانە، هاوکاتە لەگەڵ گرژییەکانى ئەو حزبە لەگەڵ پارتى، کە بەهۆى ڕێگری‌کردن لە مەحمود سەنگاوى، ئەندامى مەکتەبی سیاسی یەکێتى لە چوونى بۆ هەولێر سەریهەڵداوە.