fbpx
Shadow Shadow

بەیانى ئەمڕۆ کۆچى دوایی کرد

عیزەدین مستەفا ڕەسول کێ بو؟

11:04 پێنج شه‌ممه‌ 03 تشرینی یه‌كه‌م 2019
article image

ناس کورد-

بەیانى ئەمڕۆ عیزەدین مستەفا ڕەسول، ڕوناکبیر و نوسەری دیاری کورد، کۆچی دوایی کرد.

,

ئەمرۆ پێنجشەممە، 3ی تشرینی یەکەمی 2019، عیزەدین مستەفا ڕەسول، ڕوناکبیر و نوسەری دیاری کورد لە تەمەنى 85 ساڵیدا بەهۆی نەخۆشییەوە لە شاری سلێمانی کۆچی دوایی کرد، ئەمڕۆش تەرمەکەی بە خاک دەسپێردرێت و پرسەکەی لە مزگەوتی ئەحمدی حاجی عەلی دەبێت.

,

عیزەدین مستەفا ڕەسول، لە ساڵی 1934 لە گەڕەکی دەرگەزێنى شاری سلێمانی لەدایکبووە، مەلا مستەفای باوکی بە سەفوەت ناسراوە و شاعیر و رووناکبیرێکی دیاری سەردەمی خۆی بووە.

,

عیزەدین سەرەتا لای باوکی لە مزگەوتەکەی خۆیان “مزگەوتی حاجی مەلا ڕەسولی دێلێژە” دەست بە خوێندن دەکات، ساڵی 1939ش وەکو گوێگر و پاشان قوتابی لە قوتابخانەی “غازی” دەست بە خوێندن دەکات.

,

عیزەدین لە بنەماڵەیەکی خوێندەوار ژیاوە، حاجی مەلا ڕەسول، کە دەکاتە باپیری یەکێک بووە لە زانا ئاینییەکان و ناوبراو لەلای باوکی لە مزگەتی “حاجی مەلا ڕەسولی دێلێژە” خوێندوویەتی.

,

دوای ئەوەی چوەتە شاری بەغدا، ناوبراو بوەتە خوێندکاری کۆلێژی شەریعە، بەڵام بەهۆی تێکەڵبوونی بە کاری سیاسییەوە، ساڵی یەکەمی شەریعەی پێ تەواو نەکراوە و دەرکراوە و پاشان گەڕاوەتەوە سلێمانی و پۆلی چوارەمی زانستی تەواو کردووە.

,

لە ساڵی 1951دا لە خانەی ماڵی مامۆستایان وەرگیراوە، لە ساڵی 1952دا، لە شاری بەغدا بریندار بوە و دواتر لە کۆلێژ دەرکراوە و گەڕاوەتەوە سلێمانی، لە بەڕێوەبەرایەتی مەلاریا بەناونیشانی کرێکار دامەزراوە.

,

دواتر لەڕێی چەند کەسێک باوکی کردوویەتی بە مامۆستای سەرەتایی لە شارۆکەی قەڵادزێ، بەڵام لەوێش بەهۆی کاری سیاسییەوە گواستراوەتەوە بۆ سلێمانی، دواتر بۆ قەمچۆغە، لەوێش بەکاری سیاسییەوە خەریک بوە، دووبارە گێڕاویانەتەوە بۆ شاری سلێمانی.

,

بەهۆی کێشەی سیاسییەوە عێراقی بەرە و شام بەجێ هێشتوە و دووبارە لە کۆلێژی ئاداب لە شام درێژەى بە خوێندنی ئادابى عەرەبی داوە و قۆناغى دوو و سێی ئادابی تەواو کردووە و هەتا شۆڕشی ساڵی 1958 گەڕاوەتەوە.

,

لەو سەردەمەی عەبدولکەریم قاسم کەوتە ناردنی خوێندکارانی لەسەر ئەرکی دەوڵەت دەناردە وڵاتی سۆڤییەت، عیزەدین مستەفا ڕەسول یەکێک بوە لەو خوێندکارانە.

,

دوای تەواوکردنی زمان، عیزەدین مستەفا ڕەسول لەگەڵ کەمال مەزهەر و نەسرین چوەتە باکۆ، لە 24ی شەشی ساڵی 1963دا، دکتۆرای وەرگرتوە و  پاشان بە داوای حیزبی شیوعی عێراقی چوەتە سۆفیای پایتەختی بولگاریا، سەرپەرشتی ڕادیۆی گەلی عێراقی کردووە.

,

لە ساڵی 1965دا، گەڕاوەتەوە کوردستان و بوەتە پێشمەرگەی حیزبی شیوعی عێراق، بەڵام دوای ساڵێک مانەوە لە بارەگای بارزانی، لە 26ی کانونی یەکەمی 1966 بوەتە مامۆستا لە زانکۆی بەغدا و لە بەشی کوردی دامەزراوە.

,

ساڵی 1976 چوەتە مۆسکۆ و درێژەی بە خوێندن داوە و پلەی دکتۆرا و پڕۆفیسۆری وەرگرتوە.

,

عیزەدین مستەفا ڕەسول یەکێکە لە دامەزرێنەرانی یەکێتی نوسەرانی کورد، یەکەم دامەزراند و بەیاننامەی بە قەڵەمی ئەو نوسراوە.

,

عیزەدین مستەفا، 86 بەرهەمی هەیە، لە سەرەتای گەنجییەوە دەستی بە کاری ڕۆژنامەنوسی کردووە، بە هێندێک بابەتی سیاسی ڕۆژانە دەستی پێ کردووە، دواجار لە گۆڤاری ژین بابەتی وەرگێڕاوەتە سەر زمانی کوردی، لە ساڵی 2009دا، خەڵاتی بلەی بۆ کەسایەتی ساڵی لە بواری ئەدەبدا، وەرگرتوە.

,

چەند ساڵێکیشە عیزەدین ڕەسول توشی نەخۆشی بوە، بەهۆی جەڵتەی دڵەوە، سەرئەنجام ئەمڕۆ پێنجشەممە کۆچی دوایی کرد.

,

,

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل