Shadow Shadow

ئه‌ندامێكى جڤاتى نیشتیمانى: پێمخۆشه‌ دوو كاندید زیاتر ڕكابه‌رى وه‌رگرتنى پۆستى ڕێكخه‌رى گشتى بكه‌ن

عومەری سەید عەلی ڕکابەری دەبێت بۆ پۆستی ڕێکخەری گشتی گۆڕان؟

14:13 یه‌ك شه‌ممه‌ 08 ئه‌یلول 2019
article image

ناس کورد-

بڕیارە 14ی ئەم مانگە هەڵبژاردن بۆ دیارییکردنى ئەندامانى خانەى ڕاپەراندن و ڕێکخەرى گشتى بزوتنەوەى گۆڕان بەڕێوەبچێت، کۆتایى ئەم هەفتەیەش دەرگاى خۆپاڵاوتن دادەخرێت.

.

به‌پێى زانیارییه‌كانى ناس كورد كه‌ له‌ چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌كى ناو بزوتنه‌وه‌ى گۆڕانه‌وه‌ وریگرتووه،‌ تا ئێستا به‌فه‌رمى تەنها عومه‌رى سه‌ید عه‌لى پلانى دووباره‌ خۆكاندیدكردنه‌وه‌ى بۆ پۆستى ڕێكخه‌رى گشتى هه‌یه‌.

.

بەڵام شۆڕش حاجی، ئه‌ندامى ئێستاى خانه‌ى ڕاپه‌ڕاندن، به‌زاره‌كى به‌چه‌ند هه‌ڵسوڕاوێكى حزبه‌كه‌ى وتووە كه ‌خۆى بۆ وه‌رگرتنى پۆستى ڕێكخه‌رى گشتى بزوتنه‌وه‌كه‌ كاندید ده‌كات.

.

لەوبارەوە زمناكۆ جه‌لال، ئه‌ندامى جڤاتى نیشتیمانى و  به‌رپرسى ژوورى  هه‌ڵبژاردنى بزوتنه‌وه‌كه‌ به‌ناس كوردى ڕاگه‌یاند: “ڕۆژى پێنج شه‌ممه‌ 12ی ئەیلوولی 2019، كۆتایى ده‌رگاى خۆپاڵاوتن بۆ ئه‌ندامانى خانه‌ و ڕێكخه‌رى گشتى داده‌خه‌ن، تا ئێستاش به‌فه‌رمى شۆڕش حاجى فۆڕمى خۆپاڵاوتنى بۆ پۆستى ڕێكخه‌رى گشتى وه‌رنه‌گرتووه‌ و‌ ته‌نها ده‌نگۆیه‌كه‌ و بڵاوبووه‌ته‌وه‌.”

.عومەری سەید عەلی ڕکابەری دەبێت بۆ پۆستی ڕێکخەری گشتی گۆڕان؟

 

ژمارەیەک لە ئەندامانی خانەی ڕاپەڕاندن خۆیان کاندیدن ناکەنەوە

بەپێی زانیارییەکانی ناس کورد، هەریەکە لە جەمال حاجی محەمەد، سکرتێری جڤاتی نیشتیمانی و ڕەئووف عوسمان سکرتێری جڤاتی گشتی خۆیان بۆ ئەو پۆستانە کاندید ناکەنەوە.

.

لەوبارەوە دكتۆر ڕە‌ئوف عوسمان سكرتێرى جڤاتى گشتى بزوتنه‌وه‌كه‌ به‌ناس كوردی ڕاگه‌یاند: “جارێكى تر خۆی بۆ پۆستى ئه‌ندامى خانه‌ى ڕاپه‌ڕاندن و سكرتێرى جڤاتى گشتى كاندید ناکاتەوە.”

.

هه‌ر به‌گوێره‌ى زانیارییه‌كانى ناس كورد، محەمەد تۆفێق ڕەحیم ئەندامی پێشووی خانەی ڕاپەڕاندن بەهۆی نیگەرانییەکانی لە بزوتنەوەکە، خۆی بۆ ئەندامێتی خانەی ڕاپەڕاندن کاندید ناکاتەوە.

.

محمەد تۆفێق ڕەحیم لە سەروبەندی دیارییکردنی پۆستی جێگری سەرۆکی هەرێم دەستی لە ئەندامێتی خانەی ڕاپەڕاندن کشاندەوە و ڕایگەیاند تەمەنی خانەکە بەسەرچووە.

.

سەرچاوەکەی ناو بزوتنەکەوە بە ناس کوردی وت: ” محه‌مه‌د تۆفیق ڕەحیم، لە ئێستادا بەسەفەرێک لە دەرەوەی وڵاتەو بەنیاز نیە بەشداری کۆی پڕۆسەی هەڵبژاردنەکانی بزوتنەوەکە بکات.”

عومەری سەید عەلی ڕکابەری دەبێت بۆ پۆستی ڕێکخەری گشتی گۆڕان؟

ئەندامانی جڤاتەکان لەسەر هەڵبژاردنی ڕێکخەری گشتی چی دەڵێن؟

شێخ فه‌یسه‌ڵ، ئه‌ندامى جڤاتى نیشتیمانى بزوتنه‌وه‌ى گۆڕان به‌ناس كوردى ڕاگه‌یاند، “نه‌م بیستووه‌ كه‌سى تر بۆ ڕێكخه‌رى گشتى خۆى هه‌ڵبژیرێت، ئه‌گه‌ر كاك عومه‌رى سه‌ید عه‌لى و كاك شۆڕش ڕكابه‌رى وه‌رگرتنى پۆسته‌كه‌ بكه‌ن، به‌بۆچونى من هه‌ردووكیان خه‌ڵكى ماندوو و به‌توانا و به‌ئه‌زمونن، ئەو کێبەڕکێیەش بەدیموکراتى و باش دەزانم”

.

ئه‌ندامه‌كه‌ى جڤاتى نیشتیمانى، له‌هه‌ڵسه‌نگاندنێكى تایبه‌تى دا بۆ ڕكابه‌ره‌كه‌ى عومه‌رى سه‌ید عه‌لى كه‌ ده‌نگۆى خۆپاڵاوتنى بڵاو بووه‌ته‌وه‌ دەڵێت: “پێاوێكى زمانزان و به‌توانا و به‌ئه‌زمونه‌ و تا ئێستا وه‌كو خۆم یه‌ك هه‌ڵه‌شم لێى نه‌بینیوه‌ و پیاوێكه‌ ده‌شتوانێت سه‌رنجى خه‌ڵكى بۆ لاى خۆى ڕابكێشیت و كاریگه‌ریشى هه‌بووه‌  به‌هه‌مان شێوه‌ كاك عومه‌ریش .”

.

هەروەها وتی: “پێیم خۆشه‌ بۆ هه‌موو پۆسته‌كان و به‌ڕێكخه‌رى گشتیشه‌وه‌ له ‌دوو كاندید زیاتریش هەبێت، بۆئه‌وه‌ى خه‌ڵكى بتوانن هه‌ڵسه‌نگاندنیان بۆ بكه‌ن و مه‌جالى بیركردنه‌وه‌ش له‌بژارده‌كان فراوانتر بێت.”

.

هاوکات خەلیل سەرکانی، ئه‌ندامى جڤاتى گشتى بزوتنه‌وه‌کە به‌ناس كوردى ڕاگه‌یاند، “هه‌ڵبژاردنه‌ ناوخۆییه‌كانى بزوتنه‌وه‌ى گۆڕان بڕیار ده‌دات كێ ڕێكخه‌رى گشتى بێت، بەڵام وه‌كو ڕاى شه‌خسى خۆم عومه‌رى سه‌ید عه‌لیم پێى پێیوستتره‌ بۆ قۆناغى ئێستا ببێته‌وه‌ ڕێكخه‌رى گشتى ”

عومەری سەید عەلی ڕکابەری دەبێت بۆ پۆستی ڕێکخەری گشتی گۆڕان؟

بەوتەى خەلیل سەرکانى ، عومەرى سەید عەلى پیاوێكه‌ ئه‌زمونێكى ده‌وڵه‌مه‌ند و ڕابردوویه‌كى پڕاوپڕ له‌سه‌روه‌رى و پاكى هه‌یه‌ و ته‌مه‌نى خۆى له‌خه‌باتتدا به‌سه‌ر بردووه بۆیە بۆ داهاتووش ئەو پێویستترە.

.

هۆکارێکى تر کە سەرکانى پێی باشە سەید عەلى ببێتەوە بەڕێکخەرى ئەوەیە، “دواى نه‌مانى نه‌وشیروان مسته‌فا شانیداوەتە‌ به‌ر وه‌رگرتنى  به‌رپرسیارێتی ڕێکخەرى گشتى هەر بەوتەى ئەویش  ئەو قۆناغەى بەسەر کەوتووى تێی پەڕاندووە.”

.

له‌باره‌ى ئه‌گه‌رى كاندیدبوونى شۆڕش حاجیه‌وه‌ ئەگەر بڕیاربدات ببێتە ڕكابه‌رى سه‌ید عه‌لى، ئه‌ندامه‌ دیاره‌كه‌ى جڤاتى گشتى وتیشى “پێاوێكى به‌ئه‌زمون و شاره‌زا و ماندووه‌ به‌ڵام من سه‌ید عه‌لى به‌پێویستر بۆ ئه‌م قۆناغه‌ى ئێستا ده‌زانم.”

.

25ى تەمووزى 2017، 40 رۆژ دواى مردنى نەوشیروان مستەفا یەکەم ڕێکخەرى گشتى بزوتنەوەى گۆڕان، هەڵبژاردن بۆ ئەندامانى خانەى ڕاپەڕاندن و رێکخەرى گشتى ئەنجامدرا.

.

هەلبژاردنى ئەندامانى خانەى ڕاپەڕاندن و ڕێکخەرى گشتى بزوتنەوەکە، دوو دەزگاى باڵا و خاوەن دەسەڵاتى جێبەجێکردنى ئەو حیزبەن لەجڤاتى نیشتیمانیەوە هەڵدەبژێردرێن.

.

بەڵام ئەو جڤاتە زیاتر لەدوو ساڵە وادەى هەڵبژاردنى بەسەر چووە و بەپێى پەیڕەوی ناوخۆی گۆڕانیش دەبوو هەر دوو ساڵ جارێک لەڕێگەى هەڵبژاردنى گشتى ناوخۆیى ئەو حیزبەوە ئەندامى نوێ هەڵبژێردرێن.

.

 

 

 

 

 

 

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل