Shadow Shadow

عومەرى سەید عەلى ڕاسپێردرا بۆ یەکلاکردنەوەى کاندیدەکانى گۆڕان

15:59 هه‌ینی 05 ته‌موز 2019
article image

ناس کورد-

جڤاتى نیشتیمانیى بزوتنەوەى گۆڕان بڕیاریدا، دەستەڵاتى یەکلاکردنەوەى کاندیدى پۆستە وزارییەکانى گۆڕان لە حکومەت لە دەستى ڕێکخەرى گشتى بزوتنەوەکە بێت و ئەو چارەنوسیان یەکلا بکاتەوە.

.

پاش کۆتاییهاتنى کۆبوونەوەکەى جڤاتى نیشتیمانى گۆڕان، میدیای ئەو حیزبە ڕایگەیاند: “له‌كۆبوونه‌وه‌ى ئەمڕۆى جڤاتى نیشتیمانیى بزوتنه‌وه‌ى گۆڕاندا، بەکۆى دەنگى جڤاتەکە ده‌سته‌ڵاتى یه‌كلاكردنه‌وه‌ى كاندیده‌كانى گۆڕان بۆ پۆسته‌ وه‌زارییه‌كان دراوه‌ته‌ ڕێكخه‌رى گشتى گۆڕان”.

.

ئه‌وه‌ش له‌كاتێكدایه‌ به‌پێى په‌یڕه‌وى ناوخۆى ئه‌و حزبه‌، ده‌سه‌ڵاته‌كانى ڕێكخه‌رى گشتى ته‌شریفاتین، ڕێکخەرى بزوتنەوەکە به‌رپرسه‌ له‌ ڕێكخستنى كۆبوونه‌وه‌ى نێوان جڤاته‌كان و له‌به‌رده‌م سیاسه‌تى گشتى بزوتنه‌وه‌كه‌دا به‌رپرسه‌.

.

پێشتر، پێشڕەو ڕەئوف، ئەندامی چفاتی گشتی بزوتنەوەی گۆڕان، بۆ ناس کورد ئاشکراى کرد، جڤاتى گشتى سێ سیناریۆی پیشنیازکردووە بۆ جڤاتى نیشتمانی، ڕونیشیکردەوە: “سیناریۆی یەکەم ئەوەیە یەکلاکردنەوەى کاندیدەکان لەڕێی دەنگەدانی هەردوو جڤاتەوە بێت، سیناریۆی دووەمیش ئەوەیە 10 کەس لە هەر جڤاتێک هەڵبژێردرێت و ئەوان بڕیار لەسەر یەکلاکردنەوەی کاندیدەکان بدەن، سیناریۆی سێیەمیش ئەوەیە ڕێکخەری گشتی و خانەی ڕاپەراندن لەڕێگە لێژنەیەکی باڵاوە دوا بڕیار لەسەر یەکلاکردنەوەی کاندیدەکان بدەن”.

.

.

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل