fbpx
Shadow Shadow

عوممان؛ سوڵتان قابوس مرد و ئامۆزاکەى چووە سەر عەرش

09:28 شه‌ممه‌ 11 كانونی دووه‌م 2020
article image

ناس کورد-

سوڵتان قابوسى عوممان لەتەمەنى 79 ساڵیدا کۆچى دواییکرد و هیچ منداڵێکیشى نەبوو تا ببێتە جێنشینى بەپێى دەستورى وڵاتەکەى، بۆیە ئامۆزایەکى بۆ جێگرتنەوەى دیاریکرا.

.

دیوانى شانشینى عوممان سێ ڕۆژ پرسەى بەبۆنەى کۆچى دواى سوڵتان قابوسى كوڕى سەعیدى کوڕى تەیمورى تورکى ڕاگەیاند.

.

سوڵتان قابوسى عوممان ساڵى 1970 بەهاوکارى بەریتانیا بەڕێگەى کودەتایەکى سپى دەسەڵاتى گرتە دەست.

.

میدیاکانى عوممان هۆکارى مردنەکەى قابوسیان باسنەکردووە بەڵام بارودۆخى تەندروستى چەندین ساڵێکە خراپ بوو، چەند رۆژێک پێش ئێستا بەمەبەستى چارەسەر سەردانى بەلجیکاى کرد.

.

سوڵتان قابوس منداڵى نییە و بەپێى دەستورى ئەو وڵاتە کە ساڵى 1996 پەسەند کرا، سوڵتان قابوس لەنامەیەکى دا کە دواى مردنى لەلایەن ئەنجومەنى خێزانەکەیەوە دەکرێتەوە جێنشینى خۆى دیارى دەکات و دەبێت لە ئەندامى خێزانى ئال ئەلبوسەعید بێت.

.

دواى ماوەیەکى کەم لە کۆچى دوایی سوڵتا قابوس، هەیسەم تارقى ئامۆزاى وەکو جێگرەوەى لەبەردەم ئەنجومەنى عوماندا سوێندى یاسایی خوارد و وەکو سوڵتانى نوێ دەستبەکاربوو.

.

مردنى سوڵتان قابوس لەکاتێکدایە ناوچەکە بەقۆناغێکى گرژى زیاتردا لەنێوان ئێران و ئەمریکادا تێپەڕدەبێت، سوڵتان بەهۆى باشى پەیوەندییەکانیەوە هەموو کات وەکو میانگیر لەناکۆکیەکاندا ڕۆڵی هەبووە و لەڕێکەوتنى ئەتۆمى نێوان ئێران و وڵاتانى خۆرئاوادا ڕۆڵى گەورەى گێڕاوە، هەروەها لەنێوان ئیسرائیل و وڵاتانى عەرەبى ناوچەکەشدا هەوڵى چارەسەر کردنى کێشەکانیداوە و لەو هاوکێشانەشدا ئامادەیی هەبووە.

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل