fbpx
Shadow Shadow

سیاسه‌تی

داوای پشتگیری خۆپیشانده‌ران و په‌رله‌مان كرد

عه‌لاوی كاتی راگه‌یاندنی كابینه‌ی حكومه‌ته‌كه‌ی ئاشكرا كرد 

19:36 چوار شه‌ممه‌ 19 شوبات 2020
article image

ناس کورد-

سەرۆکوەزیرانی ڕاسپێردراو بۆ پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەتی عێراق، ڕایگەیاند، ڕۆژی (دووشەممە)ی داهاتوو پێکهاتەی کابینەی حکومەتەکەی دەخاتە بەردەم پەرلەمانی عێراق بۆ ئەوەی دەنگی لەسەر بدرێت.

 .

ئێوارەی ئەمڕۆ (چوارشەممە 19ى شوباتی 2020)،محەمەد توفیق عەلاوی، سەرۆکوەزیرانی ڕاسپێدراو بۆ پێکهێنانی کابینەی نوێ حکومەتی عێراق، لەوتارێکی تەلەفزیۆنیدا ڕایگەیاند:” قۆناغێکی نوێ لە عێراق دەستپێدەکاتەوە، دووشەممەی داهاتوو پێكهاتەی کابینەکەم پێشكەش بە پەرلەمانی عێراق دەکەم”.

.

عەلاوی لە وتارەکەیدا ئاماژەی بەوەکرد “ئەگەر ئەم حكومەتە پێكنەهێنرا ئەوە نیشانەی ئەوەیە کە هەندێك لایەن دژی پڕۆسەكەن و نایانەوێت حكومەت پێكبهێنرێت ودەیانەوێت قەیرانەکە وسیاسەتی پشکپشکێنە هەر بەردەوام بێت”.

.

سەرۆکوەزیرانی ڕاسپێدراو بۆ پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەتی عێراق، لە بەشێکی دیکەی وتارەکەیدا باسی لە بەکارهێنانی توندو تیژی دژ بە خۆپیشاندەران کرد وتی:” توندوتیژی دژبە خۆپیشاندەران لەماوەی رابردودا ئەنجامدراوە، بۆیە  لێپێچینەوە لەگەڵ هەموو ئەو كەسانە دەكەین كە دەستدرێژیان بۆ سەر خۆپیشاندەران کردووە”.

.

  عەلاوی  ئاماژەی بە دۆخی ئاوارەکانی عێراق کرد، وتی ” كاری جددی دەکەین بۆ گەڕانەوەی ئاوارەكان بۆ شوێنەكانی خۆیان”.  

.

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل