fbpx
Shadow Shadow

سیاسه‌تی

"تائێستا به‌ مه‌رجه‌كانی كورد ڕازی نه‌بووه‌"

عه‌لاوی به‌بێ كورد حكومه‌ته‌كه‌ی راده‌گه‌یه‌نێت 

15:57 هه‌ینی 14 شوبات 2020
article image

ناس کورد-

بە گوێرەی سەرچاوەکانی هەواڵ پێشبینی دەکرێت، محەمەد توفیق عەلاوی، سەرۆکوەزیرانی ڕاسپێدراو، ڕۆژی یەکشەممەی داهاتو كابینه‌ی حکومەتەکەی پێکبهێنت، حکومەتەکەشی لەدەستپێکی دەستبەکاربوونیدا بۆ ماوەیەک بەبێ بەشداری کورد دەبێت.

 .

 موختارموسەوی، پەرلەمانتاری هاوپەیمانی فەتح، بە میدیا عێراقییەکانی ڕاگەیاند :”بڕیارە یەکشەممەی داهاتو،عەلاوی كابینه‌ی حکومەتەکەی رابگه‌یه‌نێت، بەڵام حکومەتەکەی بۆماوەیەکی کورت وەزیری کوردی تیدا نابێت”.

. 

 ئاماژەی بەوه‌کرد، کورد له‌به‌رامبه‌ر ده‌نگدان به‌ حكومه‌ته‌كه‌ی عه‌لاوی داوای كردووە وەزارەتی دارایی پێبدرێتەوە و عەلاوی تائێستا بەومەرجە ڕازی نەبووە.

.

 کیفاح مەحمود، ڕاوێژکاری سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان، بە میدیا عێراقییەکانی وتووە :” دۆخی هەرێمی کوردستان تایبەت و جیاوازترە لە دۆخی عێراق، چونکە داواکاری و بۆچوونی خۆپیشاندەرانی عێراق، دەکرێت هەمان بۆچوونی  پێکهاتەی کورد و سونە نەبێت”.

.

کیفاح مەحمود، ئاماژەی بەوەکرد :”هەرێمی کوردستان بەگوێرەی دەستوری عێراقی  هەرێمێکی دانپێدراوە و پەرلەمانی خۆی هەیە، بۆیە دەبێت دانانی وەزیرە کوردەکان لە حکومەتی ناوەند بە هەماهەنگی بکرێت لەگەڵ حکومەتی هەرێمی کوردستاندا”.

.

 راوێژكاره‌كه‌ی سه‌رۆكی پارتی دیموکراتی کوردستان، بە دوریزانی، ئاستەنگی لە دیاریکردنی وەزیرە کوردەکان بۆ حکومەتەکەی عەلاوی دروستبێت، بەو پێیەی کە هەرێمی کوردستان لە یەکلایکردنەوەی ئەو پرسە پاڵپشت دەبێت بە ڕەهەندە نیشتیمانییەکان.  

.

 کیفاح مەحمود، رونیكرده‌وه‌ :”لۆجیکی تێدا نییە هەرکاتێک حکومەتێکی نوێ دروست بێت کورد لە سفرەوە دەستبکات بە دانوستان، کورد مەودایەکی زۆری لە بنبڕکردنی کێشەکان لەگەڵ حکومەتەکەی عەبدولمەدی بڕی بوو، ئەگەر خۆپیشاندانەکان نەبوایه‌ زۆربەی کێشەکانی نێوان هەولێر و بەغدا بە تایبەتی پرسی نەوت، پێشمه‌رگە، بودجە، ناوچە دابڕاوەکان وسەرژمێری چارەسەردەکران”.

.

 بەوتەی کیفاح مەحمود :”ئەگەری هەیە لە ئایندەیەکی نزیکدا، عەلاوی سەردانی هەرێمی کوردستان بکات”.

.

وتیشی :”ڕۆژانە وتوێژ لەنێوان هەولێر و بەغدا دەربارەی پرسە جیاوازەکان دەکرێت ئەوەش لەڕێگەی نوێنەرەکانی کوردەوە لە بەغدا”.

.

 لای خۆیەوە، موسه‌ننا ئەمین، ئه‌ندامی په‌رله‌مانی عێراق له‌ فراكسیۆنی یه‌كگرتو، ڕایگەیاند :”پشکی کورد لە حکومەتەکەی عەلاوی سێ وەزارەتە، ئەگەرعللاویش پابەندی پشکی کورد نەبێت ئەوا حکومەتەکەی بەئاسانی تێپەڕ نابێت”.

.

 لەسەرەتای ئەم مانگەدا، بەرهەم ساڵح، سەرۆککۆماری عێراق، محەمەد توفیق عەلاوی،ڕاسپارد بۆ پێكهێنانی حكومه‌تی نوێی عێراق له‌بری عادل عەبدولمەهدی، ئەوەش پاش دەستلەکارکێشانەوەی ناوبراو بەهۆی خۆپیشاندانەکانی عێراقەوە کە زیاتر لە چوار مانگە بەردەوامە.

.

 

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل