fbpx
Shadow Shadow

عه‌فرین؛ ته‌قینه‌وه‌یه‌كی به‌هێز‌  ڕویدا.. کوژراو و بریندار هەیە[ڤیدیۆ]

18:36 هه‌ینی 13 ئه‌یلول 2019
article image

 

ناس کورد –

له‌ شاری عه‌فرینی‌ ڕۆژئاوای‌ كوردستان، ته‌قینه‌وه‌یه‌كی به‌هێز ڕویدا و بەگوێرەى زانیارییه‌ سه‌ره‌تاییه‌كان لەئەنجامى تەقینەوەکەدا ژماره‌یه‌ك هاووڵاتى  كوژران و بریندار بوون.

.

ئاژانسی‌ (فوڕات نیوز) بڵاویكردەوە “بەگوێرەى زانیاری سه‌رچاوه‌ خۆجێیه‌كان، ئەمڕۆ (پێنجشەمممە، 13ی ئەیلولی 2019) ته‌قینه‌وه‌یەک‌ له‌سه‌ر ڕێگای راجۆ له‌ ناوه‌ندی عه‌فرین ڕویداوه‌”.

.

 

ئاژانسەکە ئاماژەى بەوە کرد ، ته‌قینه‌وه‌كه‌ لەرێگەى تەقاندنەوەى ئۆتۆمبیلێكی بۆمبڕێژكراو ئەنجامدراوە و زیانی زۆر به‌ ده‌وروبه‌ری شوێنی ته‌قینه‌وه‌كه‌ گه‌یشتووه.

.

هاوکات ئاژانسی هاوار نیوز روونیکردەوە، تا ئێستا بەهۆی تەقینەوەکەوە 2 کەس گیانیان لەدەستداوە و 11 کەس بریندار بوون.

.

بەهۆی ئەوەی کە تەقینەوەکە لە سنورە داگیرکراوەکەی عەفرین ڕویداوە تا ئێستا ئەنجامدەری تەقینەوەکە ئاشکرا نەبووە و میدیاکانی تورکیا و ئۆپۆزسیۆنی سوریاش کە ئەو ناوچەیەیان داگیرکردوە هیچ ڕوونکردنەوەیەکیان لەسەر تەقینەوەکە نەداوە.

.

 

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل