fbpx
Shadow Shadow

عزەت شابەندەر شوێنى عەبدولمەهدى دەگرێتەوە؟

08:47 شه‌ممه‌ 30 تشرینی دووه‌م 2019
article image

ناس کورد-

 

عزەت شابەندەر سیاسەتمەدارى عێراقى، ئەو هەواڵانەى ڕەتکردەوە کە باس لە کاندیدکردنى دەکەن بۆ سەرۆک وەزیران، دواى ئەوەى عادل عەبدولمەهدى ڕایگەیاند کە نامەى دەستلەکارکێشانەوەى ڕادەستى پەرلەمان دەکات.

.

شابەندەر لە تویتێکدا ئاماژەى بەوەکردووە، “لەبەشێک لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانەوە، “باس لە ناوى من دەکرێت بۆ پۆستى سەرۆک وەزیران، بەڵام من ئەو هەواڵە ڕەتدەکەمەوە”.

.

وتیشى “دەستلەکارکێشانەوەى عادل عەبدولمەهدى قەیرانەکە چارەسەرناکات، بەڵکو درێژدەکاتەوە، دواى ئەوەى تۆپەکە گەڕایەوە بۆ گۆڕەپانى گەندەڵکاران”.

.

دوێنێ عادل عەبدولمەهدى سەرۆک وەزیرانى عێراق ڕایگەیاند، بەم نزیکانە نامەى دەستلەکارکێشانەوەى ڕادەستى پەرلەمان دەکات، وەک وەڵامێک بۆ دواکارى مەرجەعیەت و داواکاریی گەل.

.

عزەت شابەندەر ساڵى 1950 لەدایکبووە، ساڵى 1967 تێکەڵ بە کارى سیاسی ئیسلامى بووە، پێنجار لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستگیرکراوە.

.

ساڵى 2003 و دواى ڕوخانى ڕژێمى سەدام گەڕایەوە عێراق و بەشداریکردن لە دامەزراندنى ڕەوتى ئیسلامى دیموکراتى لەبەغدا.

.

ساڵى 2005-2010 لەسەر لیستى عێراقییە ئەندامى پەرلەمان بووە.

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل