fbpx
Shadow Shadow

داوای بەپەلە ئامادەکردنی بودجەی 2020 دەکات

عادل عەبدولمەهدی: کێشەکانی هەرێم و بەغدا ئاڵۆزن

21:13 پێنج شه‌ممه‌ 07 تشرینی دووه‌م 2019
article image

ناس کورد-

سەرۆک وەزیرانى عێراق داوای لە لیژنەی باڵای ئامادەکردنی بودجەی 2020 کرد پەلە بکەن لە ئامادەکردنی بودجە و ڕەوانەکردنی بۆ پەرلەمان، هاوکات ئاماژەی بەوەکرد “کێشەکانی نێوان هەرێم و بەغدا ئاڵۆزن و پێویستە بە ڕاست و دروستی هەوڵی چارەسەرکردنیان بدرێت”.

.

عادل عەبدولمەهدی، سەرۆکوەزیرانی عێراق لە وتەیەکدا دوای کۆبوونەوەی لەگەڵ لیژنەی باڵای ئامادەکردنی بودجەی 2020، ئاماژەى بەوە کرد “کێشەکانی نێوان حکومەتی فیدراڵی و حکومەتی هەرێمی کوردستان ئاڵۆزن و پێویستە بە “گیانێکی راست و دروست” هەنگاو بۆ چارەسەرکردنیان بنرێت”.

.

له‌ میانی کۆبوونەوەیەکیدا لەگەڵ لیژنەی باڵای ئامادەکردنی بودجەی 2020 عادل عەبدولمەهدی، سەرۆکوەزیرانی عێراق، روونیکردەوە: ” بودجه‌‌ ته‌نیا ژماره‌ نییه و هه‌ر هه‌ڵه‌یه‌ك له‌ بودجه‌دا كێشه‌ بۆ به‌ره‌وپێشچوونی كه‌رته‌كانی ئابووری، ته‌ندرووسی، پەروەردە و سەرجەم بواره‌كانی دیكه‌ش دروست ده‌كات”.

.

هاوکات سەرۆکوەزیرانی عێراق ئاماژەی بەوەکرد، ئێمه‌ كار بۆ دیاریكردنی بودجه‌یه‌ك ده‌كه‌ین، كه‌ له‌ توانایدا بێت به‌شێوه‌یه‌كی كرداری ڕاست و دروست ئیداری ئابوری وڵات بکات و داهاته‌ نانه‌وتییه‌كانیش زیاد بكات، داواشیکرد پەلە بکرێت لە ئامادەکردنی بودجەی 2020 و ڕەوانەی پەرلەمان بکرێت.

.

هەروەها دەربارەی کێشەکانی نێوان هەرێم و بەغدا، سەرۆکوەزیرانی عێراق باسی لەوەکرد، کێشەکانی نێوان هەرێم و حکومەتی ناوەندی ئاڵۆزن و پێویستە بە گیانێکی ڕاست و دروستەوە هەوڵی چارەسەرکردنیان بدرێت.

.

بەگوێرەی ڕاگەیەندراوی کۆبوونەوەکەش، هەر لە کۆبوونەوەکەدا، هه‌موو ئه‌و پڕۆژانه‌ خراونه‌ته‌ڕوو، كه‌ بوونه‌ته‌ هۆی به‌هه‌ده‌ردانی سامانی وڵات و نەهێشتنی هەلی کار و هەوڵدان بۆ چارەسەرکردنیان.

.

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل